كێشه‌ی كه‌م ئاوی له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
K24 - ھەولێر
چەند رۆژێكە كەم ئاوی بووەتە گرفتی سەرەكی زۆر لە گەڕەكەكانی ھەولێر و دەوروبەری، حكومه‌تیش به‌ڵێنیداوه كاره‌بای پێویست بۆ كه‌رتی ئاو دابین بكارێت و كێشەكە چارەسەر بكەن.
له‌وباره‌یه‌وه، مه‌سعود كاڕه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24 راگه‌یاند، له كۆبوونه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردراوه برێك پاره بۆ باشتركردنی كه‌رتی ئاوی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت و بیری نوێش لێبدرێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه بیره‌كانیان وشك و كه‌م ئاون.
راشیگەیاند، به‌ڵێن دراوه كاره‌با بۆ بیره‌كانی ئاو دابین بكرێت.
له‌باره‌ی باشتربوونی دۆخی ئاو له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریشیه‌وه، مه‌سعود كاڕه‌ش، ئەوەی خستەڕوو، له‌گه‌ڵ زیادبوونی كاره‌بای پێوست دۆخی ئاویش باشتر ده‌بێت.