"وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له كۆریای باكوور نزیك بووه‌ته‌وه"
رووسیا و چین دژی به‌كارهێنانی هێزن
K24 - هه‌ولێر:
نیكی هێلی باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی 5/7/2017 رایگه‌یاندووه " كرده‌وه‌كانی كۆریای باكوور به خێرایی بوار له به‌رده‌م چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی داده‌خه‌ن"، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه به‌رگری له خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی بكات، هه‌ر چه‌نده رووسیا و چین به‌كارهێنانی هیزیان له دژی پیۆنگ یانگ ره‌تكردووه‌ته‌وه".
هێلی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌رباره‌ی دوایین تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی كۆریای باكوور ئه‌وه‌شی گووتووه" ده‌توانیین یه‌كێك له گه‌وره‌ترین توانا سه‌ربازییه‌كانمان له دژی كۆریای باكوور به‌كاربهێنین ئه‌گه‌ر ناچارمان بكه‌ن، هه‌رچه‌نده نامانه‌وێت به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه رابكێشرێین ".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پێشنیازی سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر كۆریای باكوور ده‌خاته به‌رده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان".
باڵیۆزه‌كه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری ئه‌وه‌یشی داوه، كه " واشنتن ئاماده‌یه په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا بپچرێنێت كه په‌یوه‌ندی بازرگانییان له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا هه‌یه، چونكه ئه‌وه پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه".