پشتیوان سادق: خەرجکردنی پارەی هاندانی مامۆستایان بەردەوام دەبێت

ھۆكاری دواكەوتنی پارەكە ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو مامۆستایانەی 8 ساڵە بەڕێوەبەرن بۆ شوێنی دیکە دەگوازرێنەوە و مامۆستایانی پەروەردەی شارۆچکە و شارەدێکان لە شوێنیان دادەنرێن.

سەبارەت بە پارەی هاندانی مامۆستایانیش، وەزیری پەروەردە گوتی "پێدانی پارەی هاندانی مامۆستایان بەردەوامە و نەوەستاوە".

 ئاماژەی بۆ ئەوەشدا، بەهۆی بوونی کەموکوڕی لە لیستی ناوی مامۆستایان هەندێک هەڵە لە چۆنییەتی دابەشکردنی ئەو پارەیە کرابوو، بەڵام ئێستا ئەو هەڵانەش راستکراوەنەتەوە.