سارا چیرۆكی كوشتنی براكەی لەلایەن داعش دەگێڕێتەوە
داعش براكەیان لەبەرچاوی ئەو كوشت، ئێستا لە ھەموو شتێك دەسترسیت
K24 - ھەولێر
تادێت كاریگه‌رییه نه‌رێنیه‌كانی دیمه‌نه تۆقێنه‌ره‌كانی شه‌ڕی مووسڵ له‌سه‌ر ده‌روونی منداڵانی ئه‌و شاره زیاتر ده‌رده‌كه‌ون، سارا دانیشتووی كەمپی حه‌مام عه‌لیله، یەكێكە لەو منداڵانەی بەھۆی دیمەنە توندوتیژییەكانی داعش تووشی ترس و تۆقاندن بووە، داعش براكەیان لەبەرچاوی ئەو كوشتووە، بە ترسەوە چیرۆكەكە دەگێڕێتەوە، وەك خۆی دەڵێ "لەو كاتەی دیمەنی كوشتنی براكەی بینیووە لەلایەن چەكدارانی داعش، باری دەروونی تێكچووە و لە ھەموو شتێك دەترسیت.
سارا دەڵێت: "كاتێك ده‌ترسێم دڵم به‌خێرایی لێده‌دات و ئاره‌قه ده‌كه‌م، ناتوانم خۆم له‌سه‌ر پێ بگرم و توانای رۆیشتنم نامێنێت، كاتێك كه براكه‌م كوژرا هه‌ستم كرد سه‌رم ده‌سوڕێت و نه‌متوانی به‌درێژایی شه‌و بخه‌وم، هه‌میشه ده‌هاته به‌رچاوم، ته‌نیا دیوارێك له‌نێوان من و ته‌رمی براكه‌مدا هه‌بوو، چه‌كدارانی داعش‌یش زۆر لێمانه‌وه نزیك بوون، هه‌وڵماندا بیهێنینه‌وه ژووره‌وه، به‌ڵام هه‌رچه‌ند باوكم بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌چوو، داعشه‌كان به قه‌ناس ته‌قه‌یان لێ ده‌كرد. له‌هه‌موو شتێك زیاتر له داعش ده‌ترسێم، هه‌روه‌ها له كه‌سانی دزیش ده‌ترسێم، ده‌ترسێم له هه‌موو شتێك".
نوێنه‌ری رێكخراوێكی تایبه‌ت به منداڵانیش له كه‌مپی حه‌مام عه‌لیل ده‌ڵێت، هه‌ندێك له‌و منداڵانه به‌هۆی ئاستی ترسناكی دیمه‌نه‌كانه‌وه پێویستیان به پسپۆری ده‌روونی هه‌یه و ئه‌وان ئێستا له هه‌موو شتێك ده‌ترسن. به‌گوێره‌ی ئامارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، 90% خێزانه‌كانی مووسڵ كه‌س و كاره‌كانیان به هۆكاری جیاواز له‌و شه‌ڕه‌دا له‌ده‌ستداوه.