كۆمپانیایەكی بیانی زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلار لە حكومەتی ھەرێم وەردەگرێت
حكومه‌تی هه‌رێم 6.5 ملیۆن دۆلاری قه‌رزی DNO ی دایه‌وه
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویژی رایگه‌یاندووە، بڕی 40 ملیۆن و 660 هه‌زار دۆلاریان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، له‌بری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌كێڵگه‌ی تاوكێ له مانگی نیسانی رابردوودا.
كۆمپانیا نه‌رویژییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه ئه‌و بره پاره‌یه وه‌ك شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكه‌یه له بری هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی نیسانی رابردوو، پاره‌كه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی دابه‌ش ده‌كرێت كه هاوبه‌شی دی ئێن ئۆیه، له هه‌نارده‌ی نه‌وتی كێڵگه‌ی تاوكێ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دی ئێن ئۆ هاتووه "بری 34 ملیۆن و 10 هه‌زار دۆلار له بری هه‌نارده‌كردنی نه‌وته، هاوكات 6 ملیۆن و 560 هه‌زار دۆلاریش وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی پێشووه كه تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه بڕێكی لێ ده‌داته‌وه.