خاوه‌نى كێڵگه‌ى پهلهوهرهرييهكانى دهۆك: گۆشتى مريشكى هاورده‌كراو بازارى به‌رهه‌مى خۆماڵى نه‌هێشتووه
ده‌توانن پێداویستی مریشكی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
خاوه‌ن كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی مریشك له سنووری پارێزگای دهۆك رایده‌گه‌ینن ده‌توانن پێداویستی مریشكی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن، به‌ڵام لەلایەك حكومه‌تی ھەرێم وه‌ك پێویست هاوكاری پێشكه‌شی ئه‌وانی نه‌كردووه له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی هه‌رزانی نرخی مریشكی هاورده خواست له‌سه‌ر كڕینی مریشكی ناوخۆ كه‌مه بۆیە ناتوانێت ركابه‌ری به‌رهه‌می هاورده‌كراو بكەن.