قه‌يرانى قه‌ته‌ر كه‌رتى گه‌شتيارى لوبنانى بووژاندووه‌ته‌وه
هه‌ريه‌ك له سعووديه، ميسر، ئيمارات و به‌حره‌ين، گه‌مارۆيان خستووه‌ته سه‌ر قه‌ته‌ر
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده لوبنان وڵاتێكى گه‌شتيارييه و به هۆى كه‌شوهه‌وا گونجاوه‌كه‌يه‌وه، ساڵانه هه‌زاران گه‌شتيار رووى تێده‌كه‌ن، به‌ڵام شوێنە گەشتیارییەكانی ئه‌و وڵاته ئەمساڵ بە بەراورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو گەشتیارێكی زۆرتر روویان تێكردوون.
له سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌يرانه‌وه هه‌ريه‌ك له سعووديه، ميسر، ئيمارات و به‌حره‌ين، گه‌مارۆيان خستووه‌ته سه‌ر قه‌ته‌ر و رێگه له‌وه ده‌گرن هاووڵاتييه‌كانيان سه‌ردانى ئه‌و وڵاته بكه‌ن.