ئه‌و چه‌كه ئه‌مه‌ریكییه بناسه كه داعشی هه‌راسان كردووه
هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌كاریده‌هێنیت
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری ناشناڵ ئینتێرێستی ئه‌مه‌ریكی، تایبه‌تمه‌ند به بواری به‌رگری و ئه‌منی، باس له جۆره چه‌كێكی ئه‌مه‌ریكی تۆپی دوورهاوێژه له جۆری M-777 ده‌كات, كه له شه‌ڕی دژی داعش، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه.
له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و چه‌كه‌ی به‌كارهێناوه و به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، شه‌ڕڤانان له رۆژئاوا و سوپای عێراقیشی داوه.
گۆڤاره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و تۆپه دوورهاوێژه پێویستی به ستافێكی 7-8 سه‌ربازییه بۆ به‌كارهێنان و ته‌قاندن و پاككردنه‌وه و دووباره پڕكردنه‌وه، به‌ڵام ده‌كرێ 5 سه‌ربازیش هه‌مان ئه‌رك راپه‌ڕێنێت ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
كاریگه‌ری ئه‌م چه‌كه‌ش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاراسته‌كردنی تۆپه‌كان، به شێوه‌یه‌كی یه‌كجار ورد، كه توانای پێكانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئامانجه‌كانی هه‌یه، به‌هۆی سیسته‌می ئاراسته‌كردنه‌كه‌ی و له دووری زیاتر له 28 كیلۆمه‌تر ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت.
چه‌كی هاوتزه‌ر M-777، له جێگه‌ی چه‌كی هاوتزه‌ر M-198، خراوه‌ته خزمه‌تی سه‌ربازی و له ساڵی 2005ه‌وه سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌م چه‌كه به‌كارده‌هێنێت، به‌تایبه‌تیش كه گواستنه‌وه و دامه‌زراندنی له مه‌یدانی جه‌نگ ئاسانه، ته‌نها 3-5 خووله‌كی پێویسته.
سه‌رچاوه: ناشناڵ ئینتێرێست
