كۆتایی سه‌رده‌می دۆلار نزیكبووه‌ته‌وه
پسپۆڕێكی ئابووری له بانكی ئه‌مه‌ریكا هۆكاره‌كانی باس ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پسپۆڕێكی بواری ئابووری، له به‌شی رووسیای بانكی ئه‌مه‌ریكیBank of America Merrill Lynch، له وتارێكیدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆتایی سه‌رده‌می هه‌ژموونی دۆلار نزیكبووه‌ته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه له وتاره‌كه‌یدا ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر له رووی مێژووییه‌وه سه‌یری بابه‌ته‌كه بكه‌ین، ده‌بینین لینی ئیسته‌رلینی، پێشتر دراوی سه‌ره‌كی جیهان بوو، به‌ڵام ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواوه و ئه‌و ڕۆڵه‌ی له‌ده‌ستداوه، به دڵنیاییه‌وه هه‌مان شت به‌سه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكیشدا دێت".
به گوێره‌ی پێشنبیییهكانی ئه‌و شاره‌زایه، ئه‌و شته كاتێك رووده‌دات، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پشكی له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئایا ئه‌وه ده‌بێته كاره‌سات؟ مه‌رج نییه و پێویستیش نییه، به‌ڵام كاتێك دێت ئه‌و شته رووبدات".
ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ئه‌مه‌ریكا یه‌كجار زۆره و له به‌های ره‌های خۆیه‌تی، كه ده‌گاته نزیكه‌ی 16-18 تریلیۆن دۆلار، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و پێوه‌ره بێت، قه‌زری وڵاتانی دیكه، زۆر له‌و رێژه‌یه به‌رزتره.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ژاپۆن، به به‌های رێژه‌یی، دوو هێنده‌ی ئه‌مه‌ریكایه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ژموونه‌ی دۆلار هه‌یه‌تی، دراوی یه‌ن نییه‌تی".
سه‌رچاوه: لینتا رو - رووسیا