ئه‌ردۆغان: دژى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى تيرۆريستان له باكوورى سووريا ئۆپراسيۆن ئه‌نجامده‌ده‌ين
ئه‌مريكا له سووريا له كۆى 17 بنكه‌ى سه‌ربازى حه‌وت بنكه‌ى ئاسمانى هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى فرانس 24 رايگه‌ياند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه بۆ له‌ناوبردنى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى تيرۆريستانى يه‌په‌گه و په‌يه‌ده ئۆپراسيۆن ئه‌نجامبدات.
ئه‌ردۆغان گوتى: ئه‌مريكا له سووريا له كۆى 17 بنكه‌ى سه‌ربازى حه‌وت بنكه‌ى ئاسمانى هه‌يه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك هاوكارى تيرۆريستان ده‌كات.
گوتيشى: كاتى خۆى روانگه‌ى توركيام بۆ تره‌مپ روونكرده‌وه، به‌داخه‌وه قه‌ناعه‌تيان نه‌هات و له باتى ئه‌وه‌ى بێن له‌گه‌ڵ ئێمه كار بكه‌ن و ئۆپراسيۆنى ره‌ققه ئه‌نجام بدرێت، چوون هاوكارى يه‌په‌گه‌يان كرد، كه گرووپێكى تيرۆريستين.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شى گوت: په‌يه‌ده باڵى سياسى و يه‌په‌گه باڵى سه‌ربازى په‌كه‌كه‌ن و ئه‌وانه تيرۆريستن وئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك له سه‌ر ئاسايشى توركيا درووست بكه‌ن، ئه‌وا سوپا له دژيان ئۆپراسيۆن ئه‌نجامده‌دا.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و چه‌كانه‌ى له سه‌رده‌مى ئۆباما سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مريكا درايه يه‌په‌گه هێشتا له ده‌ستيانه و به‌شێكى ئه‌و چه‌كانه كه‌وتنه ده‌ست داعش و ئێستاش كه ئه‌مريكا هه‌موو جۆره چه‌كێكى سووك و قورس ده‌داته يه‌په‌گه جێى مه‌ترسييه.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: ئه‌مريكييه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و چه‌كانه‌يان لێوه‌رده‌گرنه‌وه، به‌ڵام ئێمه بڕوا ناكه‌ين و ئه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه رووبدات و بۆ هه‌ميشه ئه‌و چه‌كانه له ده‌ستيان ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌ردۆغان پرسياريشى كرد، ئه‌مريكا بۆچى له‌گه‌ڵ ئێمه كارناكات و ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه تيرۆريستيانه كارده‌كات.