هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له دامه‌زرێنه‌ری "مزگه‌وتی لیبراڵی" ده‌كرێت
رێگه به ژنان دراوه به سه‌ركۆتی و به‌بێ له‌چك پێشنوێژی بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن، له دامه‌زرێنه‌ری مزگه‌وتی لیبرالی كرا له به‌رلین ، پۆلیسه ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر، مزگه‌وته‌كه‌ی خسته ژێر چاودێرییه‌وه.
سه‌یران ئاتیش، پارێزه‌ر و چالاكوانی ئه‌ڵمانی به ره‌گه‌ز تورك، یه‌كێكه له‌و 7 كه‌سه‌ی مزگه‌وتی لیبرالیان له به‌رلین دامه‌زراندووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن بۆ ئه‌و شتێكی له ناكاو نه‌بووه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی كردووه و ده‌ڵێت: "پێشبینی ئه‌وه‌م كردبوو ئه‌و مزگه‌وته به دڵی هه‌مووان نابێت، به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌مزانی پیاوان به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری پێشنوێژی نابن".
سه‌یران ئاشكراشی كردووه، تا ئێستا جگه له هه‌ڕه‌شه، هیچ شتێكی دیكه نه‌بووه و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانن بێده‌نگیشی بكه‌ن، ئه‌وه جموجۆڵه‌كه ناوه‌سێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌یران گوێ به‌و هه‌ڕه‌شانه نادات و ئاشكرای ده‌كات، به‌مزووانه مزگه‌وتی لیبرالی له فرایبۆرگ، كۆلۆنیا، سویسرا و ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجیش ده‌كرێته‌وه.
مزگه‌وتی لیبرالی، نزیكه‌ی مانگێك ده‌بێت كراوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی رێساكانی ئه‌و مزگه‌وته، ژن و پیاو مافی یه‌كسانییان هه‌یه له‌ناو مزگه‌وته‌كه و رێگه به ژنان دراوه به سه‌ركۆتی و به‌بێ له‌چك پێشنوێژی بكه‌ن، هاوكات رێگه به هه‌موو تایه‌فه و ئایینزاكان دراوه به یه‌كه‌وه نوێژه‌كانییان بكه‌ن، ته‌نانه‌ت رێگه‌ی به هاورهگهزخوازانیش داوه له مزگه‌وته‌كه نوێژ بكه‌ن.
هاوكات له مزگه‌وتی لیبراڵی، قه‌ده‌غه‌یه ژنان به نیقاب و رووپۆش "په‌چه" بچنه شوێنی نوێژكردنهوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، محه‌مه‌د شه‌فیق، سه‌رۆكی ده‌زگای رامادهان، له باره‌ی پێشنوێژیكردن له‌لایه‌ن ژنانه‌وه بۆ نوێژخوێنی پیاو ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی بنه‌ماكانی ئیسلام، كه 1400 ساڵه هه‌یه، هه‌ر پیاو پێشنوێژییان كردووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ژن به‌شێكی سه‌ره‌كییه له به‌شداریكردنی مزگه‌وت، به‌ڵام نوێژه سه‌ره‌كییه‌كان هه‌ر پیاوان پێشنوێژی ده‌كه‌ن، هه‌ر هه‌وڵێكیش بۆ گۆڕانكاری، ده‌بێته هۆی شێواندنی مێژووی 1400 ساڵه‌ی ئیسلام، بۆیه ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بێت بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئیسلام ده‌بێت وه‌كو خۆیان بمێننه‌وه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نایه‌ت".
كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی لیبراڵی، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ململانێی نوێی له نێوان ئه‌ڵمانیا و توركیا، سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیا "دیانه‌ت" كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی به كارێكی بێزاركه‌ر وه‌سفكرد.
لای خۆیه‌وه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی سه‌ربه‌ست و ئازادن له پیاده‌كردنی ماف و ئازادییه ئایینییهكانییان و نابێت رێگرییان لێبكرێت.
سه‌یران ئاتیش نیگه‌رانی خۆیشی له هه‌وڵه‌كانی توركیا نیشان ده‌دات و رایگه‌یاند، نابێت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه رێگه له خه‌ڵك بگرێت، پێویسته هه‌مووان له پێناو ماف و ئازادییه‌كانی خۆیان بجه‌نگن.
سه‌رچاوه: RT