سووريا دژى هێرشه‌كانى توركيا داوايه‌كى ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووريا رايگه‌ياند، توركيا به بۆردومان و ده‌ستدرێژييه‌كانى بووه‌ته هاوبه‌شى تيرۆريستان.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووريا رايگه‌ياند، توركيا به بۆردومان و ده‌ستدرێژييه‌كانى بووه‌ته هاوبه‌شى تيرۆريستان.
وه‌زاره‌ته‌كه رايگه‌ياندووه، ده‌ستدرێژييه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر ئه‌عزاز و گوندى جبرين و ئهخترين له ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب وێرانكارن و به هۆيانه‌وه توركيا بووه‌ته هاوبه‌شێكى بنچينه‌يى تيرۆريستان.
وه‌زاره‌ته‌كه دوو نامه‌ى ئاراسته‌ى ئه‌ميندارى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كردووه.
له نامه‌كاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له‌شكركێشى توركيا بۆ سه‌ر خاكى سووريا ده‌ستدرێژييه‌كى ئاشكراى ئه‌و وڵاته‌يه له دژى سه‌روه‌رى سووريا.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و لهشكركێشييهى توركيا ده‌ستدرێژييه‌كى راسته‌وخۆ و درێژكراوه‌ى سياسه‌تى دوژمنكارانه‌ى توركيايه و مه‌رامى پاوانخوازى له پشته‌وه‌يه كه رژێمى ئه‌ردۆغان ده‌يه‌وێت له‌سه‌ر خاكى سووريا جێبه‌جێيان بكات. وه‌ك ئه‌وه‌ى له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه و ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ساناى ره‌سمى سووريا بڵاويكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سووريا ده‌سه‌ڵاتى توركياى به هاوكاريكردن و پڕچه‌ككردن و مه‌شقپێكردنى چه‌كدارانى گرووپه تيرۆريستييه‌كان تۆمه‌تبار كردووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، توركيا به‌شێك له خاكى سوورياى دابڕيوه و ديوارى جياكه‌ره‌وه‌ى درووستكردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: كرده‌وه‌كانى ئه‌ردۆغان له دژى سووريا پێچه‌وانه‌ى بڕيار و راسپارده‌كانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييه له باره‌ى سووريا و سه‌روه‌رى وڵاتانه‌وه.