كۆمه‌ڵه‌ى G20 له پێناو چيدا دامه‌زرا و ئامانجى چييه
له شارى هامبۆرگى ئه‌ڵمانيا كۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌كه ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌مڕۆ 7ى ته‌مموز/ يۆليۆ كاره‌كانى ده‌ستپێده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵه‌ى بيست، بريتييه له كۆڕبه‌ندى هاوكارى ئابوورى و دارايى نێوان ژماره‌يه‌ك ده‌وڵه‌ت و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كه رۆڵێكى سه‌ره‌كييان هه‌يه له پرسه‌كانى ئابوورى و دارايى جيهان.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌يه ساڵانه له يه‌كێك له وڵاتانى ئه‌نداميدا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى لوتكه‌يى ئه‌نجامده‌دات.
ئه‌مساڵ له شارى هامبۆرگى ئه‌ڵمانيا كۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌كه ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌مڕۆ 7ى ته‌مموز/ يۆليۆ كاره‌كانى ده‌ستپێده‌كات و سبه‌ى 8ى ته‌مموز كۆتايى پێ دێت.
وه‌زيرانى دارايى و سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى حه‌وت وڵاتى گه‌وره‌ى جيهان له كۆبوونه‌وه‌ى ساڵى 1999ى خۆيان‌دا بڕيارياندا كۆمه‌ڵه‌كه‌يان فراوان بكه‌ن و هاوتاكانيان له كۆمه‌ڵه‌ى بيست بهێننه ريزى خۆيانه‌وه.
به هۆى قه‌يرانى ئابوورى جيهان له 2008دا كۆبوونه‌وه‌كان فراوان بوون و گه‌يشتنه ئاستى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى وڵاته‌كان تێياندا به‌شدارى بكه‌ن.
* به‌رهه‌مى گشتى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌يه له سه‌دا 80ى كۆى به‌رهه‌مى جيهان پێكده‌هێنێت.
* پشكى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌يه له بازرگانى جيهانيدا 75 له سه‌دايه.
* ژماره‌ى دانيشتوانى ئه‌و وڵاتانه سێيه‌كى ژماره‌ى دانيشتوانى جيهانه.
* ئه‌ندامانى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌يه:
يه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌رجه‌نتين، ئوستراليا، به‌رازيل، كه‌نه‌دا، چين، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانيا، هيندستان، ئه‌ندۆنيزيا، ئيتاڵيا، ژاپۆن، مه‌كسيك، رووسيا، سعووديه، باشوورى ئه‌فريقيا، كۆرياى باشوور، توركيا، بريتانيا، ئه‌مريكان.
* هه‌ريه‌ك له‌م دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تييانه له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شدارى ده‌كه‌ن:
سندووقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، بانكى نێوده‌وڵه‌تى، رێكخراوى بازرگانى جيهانى، ئه‌نجوومه‌نى سه‌قامگيرى دارايى، رێكخراوى گه‌شه و هاوكارى ئابوورى، رێكخراوى كارى نێوده‌وڵه‌تى، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
* وڵاتانى ئه‌ندام مافى ئه‌وه‌يان هه‌يه سه‌رۆكى وڵاتانى نا ئه‌ندام بانگهێشت بكه‌ن بۆكۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌كان.
له‌و كۆمه‌ڵه‌يه‌دا، بڕيارى پابه‌ندكار نادرێت و كۆمه‌ڵه‌كه سكرتاريه‌ت و فه‌رمانبه‌رى هه‌ميشه‌يى نييه و سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى خولييه.
*ئه‌و پرسانه‌ى تاوتوێيان ده‌كات:
_ گه‌شه‌ى ئابوورى جيهان و بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى و رێكخستنى بازارى دراوى جيهان و به‌هێزكردنى سيستمى دارايى جيهان و به‌هێزكردنى ئاليه‌تى چاودێريكردنى بۆ رێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ى قه‌يرانى دارايى 2008 و واز نه‌هێنان له هيچ كه‌رتێكى بازار به بێ بوونى چاودێرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى راكردن له باج و ره‌خساندنى هه‌لى كێبڕكێ.
_ سه‌رنج خستنه سه‌ر به‌ديهێنانى گه‌شه‌ى به‌رده‌وام و هاوسه‌نگ له ئابوورى جيهاندا و به‌هێزكردنى ده‌رفه‌تى به‌گه‌ڕخستن و دامه‌زراندن و هه‌لى كار.
_ گۆڕانكارى ژينگه‌يى، سياسه‌تى گه‌شه‌پێدان، بازارى كار‌و ياساكانى، بڵاوكردنه‌وه‌ى ته‌كنۆلۆژيا، كۆچ و پرسى په‌نابه‌ران و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر.