يه‌كێتى زانايانى ئاينى هاته ده‌نگ
پێويسته تاوانبارانى ئه‌و تاوانه به سزاى ياسايى بگهيهندرێن.
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى له كوردستان، له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئيدانه‌ى كوشتنى مامۆستايى ئاينى مه‌لا ئه‌حمه‌دى دێرێى له قه‌ڵادزێ كرد و رايگه‌ياند، پێويسته تاوانبارانى ئه‌و تاوانه به سزاى ياسايى بگهيهندرێن.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م کاره نامرۆڤانه‌یه ده‌که‌ین، جا له‌ژێر هه‌ر ناو‌و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت، لێره‌وه داوا له دام ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ین به زووترین کات سه‌ره‌داوی رووداوه‌که ئاشکرا بکه‌ن، تاوانبار به سزای یاسایی بگه‌یه‌نن، چونکه ئه‌مه وێڕای کوشتنی مرۆڤ، ده‌ستدرێژیکردنه بۆ سه‌ر داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تیش به‌و پێیه‌ی حکومه‌ت مزگه‌وت وه‌ك به‌شێك له فه‌رمانگه‌کانی خۆی ده‌زانێت، له هه‌مانکاتدا بێڕێزییه به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان و نوێژخوێنانی مزگه‌وت".
یەکێتییەکە ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، پێشتریش هه‌ر له‌و سنووره مامۆستایه‌کی دیکه رفێندراوە و تا ئێستاش بێ سه‌رو شوێنه و هه‌ر که‌موکوڕی و خه‌مساردییه‌ك داموده‌زگاکانی دەڤەرەکە ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 7ى تهمموز/ يۆليۆى 2017، له شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ حازم سديق عه‌لى ناسراو به مه‌لا ئه‌حمه‌دى دێرێ، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى گوندێكى سنوورى شهقڵاوهيه و دواى 2003ه‌وه له قه‌ڵادزێ نيشته‌جێ بووه، كوژرا.
مه‌لا ئه‌حمه‌دى دێرێ به‌رپرسى زانايانى مه‌ڵبه‌ندى كۆمه‌ڵى ئيسلامى بووه و پێشنوێژى مزگه‌وتى ئه‌لڕه‌حمان بووه له قه‌ڵادزێ.
ئه‌و مه‌لايه پێشتريش له ناوچه‌ى بياره و هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئيسلامى بووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان دواى ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ينى، له رێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵه‌وه، كه‌سێك كه ئۆتۆمبێلى تاكسى پێ بووه ده‌ستڕێژى گوله‌ى لێكردووه و به هۆى به‌ركه‌وتنى 7 فيشه‌كه‌وه ده‌ستبه‌جێ گيانى له‌ده‌ستداوه.