كوردستان 24 زانيارى ورد له باره‌ى كوژرانى مه‌لايه‌كى سه‌ر به كۆمه‌ڵى ئيسلامى له قه‌ڵادزێ بڵاوده‌كاته‌وه
دواى نوێژى هه‌ينى، مه‌لايه‌كى سه‌ر به كۆمه‌ڵى ئيسلامى له شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ درايه به‌ر ده‌ستڕێژى گوله
K24 – هه‌ولێر:
دواى نوێژى هه‌ينى، مه‌لايه‌كى سه‌ر به كۆمه‌ڵى ئيسلامى له شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ درايه به‌ر ده‌ستڕێژى گوله و ده‌ستبه‌جێ گيانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 7ى تهمموز/ يۆليۆى 2017، له شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ حازم سديق عه‌لى ناسراو به مه‌لا ئه‌حمه‌دى دێرێ، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى گوندێكى سنوورى شهقڵاوهيه و دواى 2003ه‌وه له قه‌ڵادزێ نيشته‌جێ بووه، كوژرا.
مه‌لا ئه‌حمه‌دى دێرێ به‌رپرسى زانايانى مه‌ڵبه‌ندى كۆمه‌ڵى ئيسلامى بووه و پێشنوێژى مزگه‌وتى ئه‌لڕه‌حمان بووه له قه‌ڵادزێ.
ئه‌و مه‌لايه پێشتريش له ناوچه‌ى بياره و هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئيسلامى بووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان دواى ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ينى، له رێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵه‌وه، كه‌سێك كه ئۆتۆمبێلى تاكسى پێ بووه ده‌ستڕێژى گوله‌ى لێكردووه و به هۆى به‌ركه‌وتنى 7 فيشه‌كه‌وه ده‌ستبه‌جێ گيانى له‌ده‌ستداوه.


