سايتێكى ئه‌مريكى: 14 هۆكار ناچارت ده‌كه‌ن هه‌ولێرت خۆش بوێت
سايتى بهزفيد، كه سايتێكى ناسراوى ئه‌مريكييه و تايبه‌ته به ديجيتاڵ ميديا راپۆرتێكى له باره‌ى شارى هه‌ولێر بڵاوكردووه‌ته‌وه و چوارده هۆكارى ناوبردووه كه به هۆى ئه‌و هۆكارانه‌وه پێويسته هه‌ولێرت خۆش بوێت.
K24 – هه‌ولێر:
سايتى بهزفيد، كه سايتێكى ناسراوى ئه‌مريكييه و تايبه‌ته به ديجيتاڵ ميديا راپۆرتێكى له باره‌ى شارى هه‌ولێر بڵاوكردووه‌ته‌وه و چوارده هۆكارى ناوبردووه كه به هۆى ئه‌و هۆكارانه‌وه پێويسته هه‌ولێرت خۆش بوێت.
يه‌كه‌م: خه‌ڵكى هه‌ولێر زۆر دۆستانه‌ن و گه‌رم و گوڕن له هاوڕێيهتيدا، ته‌نانه‌ت هه‌ر زوو وات لێدێت به ماڵى خۆتى بزانى به بێ ئه‌وه‌ى پاشخان و شێوه‌ى ژيانت ببێته گرفت، ده‌توانى زۆر به ئاسانى هاوڕێ له‌و شاره درووست بكه‌يت.
دووه‌م: شارێكى زۆر ئارامه و تاوانى تێدا نييه. شارێكه زۆر ئاسايشى تێدا به‌رقه‌راره و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بينيت كه هه‌زاران دۆلار تێدايه و كه‌س ده‌ستكارى ناكات. په‌يامنێره‌كه وتوويه‌تى: كاتێ له هه‌ولێره‌وه ده‌چمه رۆژئاوا، پێم سه‌ير ده‌بێت چۆن هه‌ولێر له شاره‌كانى رۆژئاوا پڕ ئاسايشتر و ئارامتره.
سێيه‌م: چالاكى جۆراو جۆرى تێدايه و ده‌توانيت بچيت بۆ پاركه‌كان، مه‌له‌وانگه‌كان و به درێژايى هه‌فته چه‌ندين چالاكى هه‌ن كه ده‌توانيت به‌شدارييان تێدا بكه‌يت.
چواره‌م: مۆڵى زۆر گه‌وره و سه‌رنجڕاكێشى تێدايه. كه هه‌موو پێويستييه‌كى ژيانيان تێدا ده‌ستده‌كه‌وێت. زۆرجاريش له‌و مۆڵانه ئاهه‌نگ ساز ده‌كرێت به تايبه‌تى ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ.
پێنجه‌م: باڵه‌خانه‌ى به‌رز و ههوربڕى تێدا هه‌ن.
له هه‌ولێر كارى ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌رده‌وامه و بۆ هه‌ر شوێنێك دهچيت باڵهخانهيهك كارى تێدا ده‌كرێت و له كاتى سهردانهكانتدا به ئاسانى هه‌ست به‌و گۆڕانكارييه ده‌كرێت.
شه‌شه‌م: مزگه‌وت و كڵێسه‌ى دێرينى تێدايه. له شارى هه‌ولێردا له پاڵ چه‌ندين مزگه‌وتى كۆن ده‌يان دێر و كڵێسه‌ى كۆن و مێژوويش هه‌ن كه مێژوويان بۆ سه‌دان ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
حه‌وته‌م: يه‌كێك له جوانترين مزگه‌وته‌كانى تێدايه. هه‌روه‌ها شوێنه‌وارى دێرين كه مێژوويان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێزده سه‌ده له‌مه‌و به‌ر له‌و شاره هه‌ن. له‌وانه مناره‌ى شێخى چۆڵى و مزگه‌وتى سوڵتان موزه‌فه‌ر.
هه‌شته‌م: چه‌ندين په‌يكه‌ر و كارى هونه‌رى هه‌ن، به هه‌ر لايه‌كى هه‌ولێردا بڕۆيت چه‌ندين په‌يكه‌ر و كارى هونه‌ريت به‌رچاو ده‌كه‌ون.
نۆيه‌م: پارك و شوێنى يارى. له شارى هه‌ولێر چه‌ندين پارك هه‌ن، كه گهورهترينيان پاركى سامى عه‌بدولڕه‌حمانه كه يهكپارچه سهوزاييه.
ده‌يه‌م: بازارى قه‌يسه‌رى: يه‌كێكه له شوێنه سه‌رنجڕاكێشه‌كانى هه‌ولێره و به‌م دواييانه نوێكراوه‌ته‌وه و هه‌ست ده‌كرێت له‌سه‌ر شێواز و ستايلى عوسمانييه‌كان درووستكراوه.
يازده: قه‌ڵاى هه‌ولێر: يه‌كێكه له شوێنه هه‌ره ديار و سه‌رنجڕاكێشه‌كانى هه‌ولێره و كه چه‌قى ناو شارى گرتووه.
دوازده: خه‌ڵكى هه‌ولێر زۆر دۆستانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى بيانى ره‌فتار ده‌كه‌ن و به سه‌دان و هه‌زاران خه‌ڵكى بيانى له‌و شاره‌دا ده‌ژين و هه‌مووشيان زۆر دۆستانه‌ن له‌گه‌ڵ يه‌كدى.
سێزده: هه‌ولێر شارى فره نه‌ته‌وه و ئاينييه. له‌و شاره‌دا كه شارى چه‌ندين نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ى ئاينى جياوازه، له‌وانه: كلدان، ئاشوورى، سريانى، عه‌ره‌ب، زه‌رده‌شتى، توركمان، كاكه‌يى، جوو، فه‌يلى و ئێزدى هه‌ن و هه‌موويان به‌يه‌كه‌وه ده‌ژين.
چوارده: هه‌ولێر كۆنترين شارى دنيايه. به كۆنترين شارى جيهان هه‌ژمار ده‌كرێت، كه زياتر له شه‌ش هه‌زار ساڵ له‌مه‌و به‌ر ژيانى تێدا بووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.