دوو گه‌شتیار له رووباری خه‌لان بیاو خنكان
دانیشتووی شاری هه‌ولێرن
K24 - سۆران:
كچێك و پیاوێك، كه خاڵ و خوارزان و به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری سه‌ردانی سنووری خه‌لیفانییان كردووه، له ناو رووباری خه‌لان بیاو خنكان.
رائید به‌یار باڵه‌كی، له هۆبه‌ی راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، ئه‌و دوو گه‌شتیاره به ناوه‌كانی "عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر" ته‌مه‌ن 37 ساڵ و "ئه‌یتان عیرفان" ته‌مه‌ن 21 ساڵ، خاڵ و خوارزان و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شۆڕشی شاری هه‌ولێرن و به مه‌به‌ستی گه‌شتكردن سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و دوو گه‌شتیاره، چوونه‌ته ناوی ئاوی رووباره‌كه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌له‌یان نه‌زانیوه خنكاون و ته‌رمه‌كانیان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی گوندی خه‌لان بیاو ده‌رهێنراون.
رائید به‌یار باڵه‌كی راشیگه‌یاند، دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆرانه‌وه، ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراون.
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چواره‌مین حاڵه‌تی خنكان له سنووری قه‌زاكانی سۆران تۆمار كراوه.