له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئاكرێ كه‌سێك كوژرا
هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته گونده‌كه
K24 - ئاكرێ:
به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاوی رووبار، له گوندی باژێره‌ی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ، كه‌سێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، له ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته گونده‌كه و رێگه‌ناده‌ن هیچ كه‌سێك بچێته گونده‌كه، تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، دانیشتووانی گونده‌كه هه‌ركی و زێبارینه، ئه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ش كوژران و بریندار بوونه، له هؤزى زێبارینه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ئاكرێ، راشیگه‌یاند، له ئێستادا كێشه‌كه بووه‌ته كێشه‌یه‌كی عه‌شایه‌ری و پێده‌چێت به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ژماره‌یا قوربانییان زیاتر بن.