بڕیاره مام جەلال سەردانی ئێران بکات
لەسەر بانگھێشتی لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رێکخراوە
K24 - هه‌ولێر:
وه‌ك میدیاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه، سه‌ردانی ئێران بكات.
وێباستی كوردسات بڵاویكردووه‌ته‌وه، راگەیاندنی سکرتاریەتی سکرتێری گشتیی "ی.ن.ک" بە "کوردسات نیوز"ی راگەیاند, بڕیارە ھەفتەی داھاتوو "مام جەلال" بەسەردانێکی چەند رۆژە لە سلێمانییەوە بەرەو کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێ بکەوێت.
هه‌رچه‌نده تاڵه‌بانی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ناتوانێت قسه بكات و رێبكات، به‌ڵام وه‌ك سكرتاریه‌تی سكرتێری گشتی رایگه‌یاندووه، سەردانەکە سەردانێکی دۆستانەیە و لەسەر بانگھێشتی لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رێکخراوە و پێشتریش ئامادەکاریی پێویستی بۆ کراوە.