گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: سه‌ركه‌وتن له موسڵ نزیكبووه‌ته‌وه
هه‌سه‌ده 20%ی ره‌ققه‌ی كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت, هێزه‌كانی عێراق له رووبه‌رێكی كه‌مدا شه‌ڕی داعش له موسڵ ده‌كه‌ن.
رایان دیلن گووته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆ كوردستان بیست و چوار رایگه‌یاند: سه‌ركه‌وتن له موسڵ نزیكبووه‌ته‌وه و سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌ش، دیلن رایگه‌یاند: هه‌سه‌ده گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌ی كۆنی ره‌ققه و له سه‌دا بیستی شاره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردووه.
دیڵن ھۆكاری دواكەوتنی ئازادكردنەوەی ئەو رووبەرە كەمەی ژێر دەستی داعشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە داعش بە خراپترین شێوە رێگری لە خەڵكی دەكەن رووبكەنە ناوچە ئازادكراوەكان و پشتێنی بۆمبرێژكراو بەكار دەھێنن، لە تەك ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكرا و و چاندنی بۆمب و تەقەمەنی.
گوتیشی: "ھاوپیەمانیەتی و ھێزە عێراقییەكان دەیانەوێت ھاووڵاتیان ھیچ زیانێكیان بەرنەكەوێت، كە ژمارەیان نزیكەی 20 ھەزار ھاووڵاتی دەبن".
ئەوەشی ئاشكرا كرد، رێژەی چەكدارانی داعش لە موسڵ لە 200 چەكدار تێپەڕ ناكات.
لەسەر ئەگەری بەشداری میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لەسوریا، وتەبێژی ھاوپەیمانیەتی جەختی لەوە كردەوە، وەك چۆن ئەو ھێزانە بەڵێنیان داوە، دەبێت پابەندی سنووری جوگرافیایی خۆیان بن و لە چوارێوەی عێراق و بەفەرمانی سەرۆكروەزیران مامەڵه بكەن, ئەوه‌ش ھەڵوێستی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیيە.