به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پرسی ریفراندۆم كۆده‌بنه‌وه
ھێشتا گۆڕِان و كۆمەڵ نوێنەری خۆیان دیار نەكردووە
K24ھەولێر
ئەمڕۆ نوێنه‌رە ده‌ستنیشانكراوه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی ریفراندۆم، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان نوێنه‌ری خۆیان بۆ كۆمییەی ریفراندۆم دیاركردووه و به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌كه‌ن، ته‌نها بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌بێت ھێشتا نوێنه‌ریان دیار نه‌كردووه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه پاش ئه‌وه دێت كه زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7/6/2017 به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریاندا له 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و لایه‌نه سیاسییه‌كان نوێنه‌ری خۆیان بۆ ئه‌و پرسه ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ئیستاش جگه له گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی مانگی رابردووشیان نه‌كردبوو، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه نوێنه‌ریان دیاركردووه.