ئه‌مریكا ده‌ست له دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د هه‌ڵده‌گرێت
ئه‌و ناوچانه‌ی له داعش پاككراونه‌ته‌وه نایداته‌وه ده‌ست رژێمی ئه‌سه‌د
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیداره‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه " كۆشكی سپی ده‌رباره‌ی سووریا پشت به ستراتیژییه‌تێكی نوێ ده‌به‌ستێت، ئه‌و ستراتیژییه‌ته نوییهش دوورخستنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ناگرێته‌وه. به‌ڵكو پێشنیازی هاوكاریی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كات ته‌نانه‌ت له بواری سه‌ربازیشدا".
سه‌رچاوه‌كه به رۆژنامه‌ی "ده‌یلی بهیست" گوتووه" له چوارچێوه‌ی پلانه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكادا هیچ نه‌یارییه‌ك بۆ پێشنیازه‌كانی رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌سه‌ر "ناوچه‌ی نه‌هێشتنی گرژییه‌كان" و له سووریا و گه‌ڕانی تیمه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌دا نییه".
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی رۆژنامه‌كه، گفتوگۆكان به تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری شاری حه‌له‌ب ده‌سوڕێته‌وه كه به‌م دواییانه به هاوكاریی رووسیا، سوپای سووریا كۆنترۆڵی كرده‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مریكییه‌كان نایانه‌وێت ئه‌و ناوچانه‌ی له داعش سه‌ندراونه‌ته‌وه بدرێته‌وه ده‌ست رژێمی سووریا. به‌ڵكو پیشنیاز ده‌كه‌ن ئه‌و ناوچانه له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و هێزانه‌دا بمێننه‌وه كه په‌یوه‌ستن به واشنتنه‌وه وه‌ك " هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی".