200 چه‌كداری داعش و هاوسه‌ره خۆكوژه‌كانیان له 150 مه‌تری مووسڵدا ماونه‌ته‌وه
"نازانم بنووسم شاره‌كه رزگاركرا یان وێرانكرا"
K24 - هه‌ولیر:
رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی ئاشكرای كردووه كه 200 چه‌كداری داعش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره خۆكوژه‌كانیان، له مووسڵی كۆن له رۆژئاوای شاری مووسڵ ماونه‌ته‌وه‌و پێشبینی ده‌كرێت دوایین مه‌تره‌كانی شاره‌كه لافاوی خوێنی تێدا هه‌ستێت.
نێردراوی رۆژنامه‌كه بۆ شاری مووسڵ به ناوی " ئه‌نتۆنی لوید" لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی كردووه له‌سه‌ر ره‌وشی جه‌نگ له شاره‌كه‌دا و ده‌ڵێت" ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له نزیكه‌ی 150 مه‌تردا كۆبوونه‌ته‌وه".
رۆژنامه‌نووسه بریتانییه‌كه نووسیوویه‌تی" له مووسڵی كۆنی وێرانكراودا، سه‌ركه‌وتن به هێواشی به ده‌ست دێت، له ژێر ئاسمانی هاوینێكی سووتێنه‌ر و بۆنی جه‌سته‌ی كوژراوه‌كاندا هیچ ده‌نگێك نابیسترێت، جگه له ده‌نگی ئه‌وانه‌ی كه به‌رده‌وامی به جه‌نگێك ده‌ده‌ن پێویست بوو پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كۆتایی بێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" هێزه‌كانی عێراق دوایین یه‌كه‌ی داعش له‌و شوینه‌دا شكست پێده‌هێنن، به‌ڵام تا ئێستا سه‌ركه‌وتنی كۆتایی جه‌نگه‌كه به ده‌ست نه‌هاتووه، چونكه هێشتا نزیكه‌ی 200 چه‌كداری داعش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره خۆكوژه‌كانیان له سه‌نته‌ری شاره كۆنه‌كه‌دا مۆڵیان خواردووه‌و له رووبه‌رێكی 150 مه‌تریدا هێشتا به‌رده‌وامن له درێژه‌دان به جه‌نگه‌كه".
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و به‌رگرییه‌ی ئه‌و ژماره چه‌كداره‌ی داعش هێشتا ده‌یكه‌ن، بووه‌ته رێگر له به‌رده‌م راگه‌یاندنی كۆنترۆڵكردنی یه‌كجاره‌كی شاره‌كه له ده‌ست داعش كه ماوه‌ی 3 ساڵ فه‌رمانره‌واییان تێدا كرد".
لوید ده‌ڵێت" ئاستی خوێنڕشتن و توندوتیژییه‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌و چه‌ند مه‌تره‌ی كۆتاییدا ماوه وایكردووه نازانم بنووسم شاره‌كه " رزگاركرا" یان " وێرانكرا".