میلانیاش نه‌یتوانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ده‌ست پوتین ده‌ربهێنێ
یه‌كه‌م دیداری نێوان تره‌مپ و پوتین كاتێكی زۆری بردووه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و خانمی یه‌كه‌م له ئاگاداركردنه‌وه‌ی تره‌مپ شكستان هێناوه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نیوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ڤلادێمیر پوتین، سه‌رۆكی ررووسیا كه رۆژی 7/7/2017 له په‌راویزی لوتكه‌ی 20 وڵاته خاوه‌ن ئابوورییه به‌هێزه‌كه‌ی جیهان (G20)له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌چووه، هێنده گه‌رم و گووڕ بووه، ته‌نانه‌ته میلانیای خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا نه‌یتوانیوه رێگه له درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ دوو به‌رامبه‌ری ئه‌و كاته‌ی بۆی دیاریكرابوو بگرێت.
له‌و باره‌یه‌وه ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه " له كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا چه‌ند جارێك هه‌وڵمدا سه‌رۆك له زیاد تێپه‌ڕبوونی كاته‌كه ئاگادار بكه‌مه‌وه به‌ڵام نه‌متوانیوه".
تیلرسن به رۆژنامه‌نووسانی گووتووه" یه‌كێك له هۆكاره‌كانی درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی گرنگ بووه كه له باره‌یه‌وه گفتوگۆیان كردووه، له سه‌ره‌تاشدا به خێرایی له‌باره‌ی یه‌كتره‌وه هه‌ندێك قسه‌یان كردووه، به‌ڵام راوبۆچوونی زۆریان له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كرد، بۆیه كه‌س نه‌یده‌توانی بیانوه‌ستێنێ".
تیلرسن روونیكردووه‌ته‌وه كه " هه‌ر دوو سه‌رۆك به خێرایی په‌یوه‌ندی و كاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ له نیوانیاندا روویداوه".
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و پوتین دوو كاتژمێر و 15 خوله‌كی خایاندووه و زۆر له‌و كاته زیاتر درێژه‌ی كێشاوه كه به‌رنامه‌ی بۆ دارێژرابوو.
تیلرسن گوتوویه‌تی" چه‌ند جارێك ویستم به بیری بهێنمه‌وه كه كات تیپه‌ڕیووه، ته‌نانه‌ت جارێكیان میلانیای خانمی یه‌كه‌میشم نارد بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بكاته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر له به‌رده‌م ده‌رگاكه‌دا چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ش سوودی نه‌بوو".
وه‌زیری ده‌ره‌وه گوتوویه‌تی" یه‌ك كاتژمێری دیكه وه‌ستاین تا هاته‌وه بۆ لامان، ئه‌وه‌ش مانای وایه شكستمان هێنا له‌وه‌ی له كاتی خۆیدا له كۆبوونه‌وه‌كه بیهێنینه ده‌ره‌وه".