بە سەرۆكایەتی بارزانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم دەستیپێكرد
ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بڕیار لە پێكھێنانی سێ كۆمیتە دەدات
K24 - ھەولێر
بە سەرۆكایەتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم دەستیپێكرد.
ئاراس ئەحمەد پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، بڕیار لە پێكھێنانی سێ كۆمیتە دەدات، كۆمیتەیەكیان سەردانی بەغدا دەكات و یەكێكیشیان سەردانی وڵاتانی دراوسێ و عەرەبی دەكات، ھەروەھا كۆمیتەیەكی دیكەش سەردانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا دەكات".
گوتیشی: "زۆربەی لایەنە سیاسییەكان نوێنەری خۆیان بۆ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم دیاركردووە".
رۆژی 7/6/2017 لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان به سهرپهرشتی سهرۆكی ههرێمی كوردستان بڕیاردرا له 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سهربهخۆیی كوردستان ئهنجام بدرێت و لایهنه سیاسییهكان نوێنهری خۆیان بۆ ئهو پرسه دهستنیشان بكهن.


.jpg)
