یەكێتی و گۆڕان پرسی ریفراندۆم تاوتوێ دەكەن
سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی گۆڕان لە سلێمانی كۆدەبنەوە
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ سهركردایهتی هاوبهشی یهكێتی و گۆڕان له مهكتهبی سیاسی یهكێتی لە سلێمانی كۆببێتهوه.
بە گوێرەی میدیای فەرمی یەكێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ سەركرادایەتی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە، له كۆبووهنهوهكهدا پرسی ئهنجامدانی ریفراندۆم و دوایین پێشهاتهكانی ههرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرۆكایەتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت، ھەر یەك لە قوباد تاڵەبانی و نەجمەدین كەریم، بەشداریان لە كۆبوونەوەكەدا كردووە، میدیای یەكێتیش ئەوەیان خستووەتەروو "كە ھیچكام لەم دووانە نوێنەری یەكێتی نین".
دوایین كۆبوونەوەی سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان، لە 23 حوزەیرانی2017 ئەنجامدراوە، بە گوێرەی راگەیاندراوی سەركردایەتیەكە، گفتوگۆیان لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان و رێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و گۆڕان كردووە.