ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بڕیاری پێكھێنانی چەند شاندێكیدا
شاندێك سەردانی بەغدا دەكات و شاندێكی دیكە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی دەكات
K24 - ھەولێر
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆتاییهات و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه ژماره‌یه‌ك شاند بۆ گفتوگۆ و دانووستان پێكبهێنرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێك له شانده‌كان بۆ گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و شاندێك بۆ گفتوگۆكردن له‌گەڵ عێراق و شاندێك بۆ گفتوگۆكردن له‌گەڵ تاران و ئه‌نقه‌ره و شاندێكی دیكه‌ش بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و بریتانیا ده‌بێت.
شانده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له سه‌ره‌تادا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و پاشان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی راسپارد سندووق لە ھەموو ئەو شوێنانە دابنێت كە ریفراندۆمی تێدا بەڕێوەدەچێت.