هوشیار زێباری: پێشنیازمان كردووه په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بگه‌ڕێته‌وه
زێباری: ده‌بێت كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به رێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بیت
K24 - هه‌ولێر:
هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، پاش كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان كه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به میدیاكانی راگه‌یاند "ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان كارابكرێته‌وه و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته پێشنیازێكی ده‌وڵه‌مه‌ندمان پێشكه‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه كردووه كه ئێمه ئاماده‌ین په‌رله‌مانی كوردستان كارابكرێته‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێت به پێی رێككه‌وتن بێت له نێوان پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا بێت".
زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌ر چه‌نده بێ په‌رله‌مانیش هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ریفرادۆم نایه‌ته پێشه‌وه چونكه پرۆسه‌كه په‌یوه‌سته به دامه‌زراوه‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام به پێویست ده‌زانرێت سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربن و پاڵپشتی سه‌رخستنی پرۆسه‌كه بكه‌ن.
زێباری به‌شداریكردنی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووكی وه‌ك به‌شداری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی له قه‌ڵه‌مدا و گووتی، "بێگومان ئه‌و دوو كه‌سه كاریگه‌ره، بێ ئاگاداریی یه‌كێتی نه‌هاتوون و به‌شێكن له پرۆسه‌كه و مافی چاره‌ی خۆنووسین پێشتر درووشمی ناوه‌ندی یه‌كێتی بووه".