سبەی ریال مەدرید بە گواستنەوەی یاریزانێک گرەوێک لە بارسێلۆنا دەباتەوە
دانی سیبایۆس سبەی دەبێتە مەدریدی
K24- هەولێر
سبەی یەکشەممە ریال مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی دانی سیبایۆس بۆ ریزەکانی رادەگەیەنێت.
رۆژنامەکانی مارکا و ئاسی ئیسپانی ئاشکرایانکردووە، سیبایۆسی 20 ساڵان رازی بووە بۆ ماوەی شەش ساڵ گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید واژوو بکات و ئەو ناوەڕاستکارە ئیسپانییەی ریال بیتیس ئۆفەرەکەی ریال مەدریدی پەسەندکردووە و رەتیکردووەتەوە رووبکاتە ریزەکانی بارسێلۆنا، کە لەم چەند رۆژەدا هەردوو یانە لەسەر ئەم یاریزانەی بیتیس کێبڕکێی یەکدی دەکەن.
سیبایۆس هەفتەی رابردوو بەباشترین یاریزانی یۆرۆی خوار 21 ساڵان هەڵبژێردرا.
