شه‌ڕى مووسڵ ته‌واو ده‌بێت و چاره‌نووسى ئاواره‌كان به ناديارى ماوه‌ته‌وه
ئه‌وه‌ى له‌و نێوه‌دا به ناديارى ماوه‌ته‌وه، چاره‌نووسى دانيشتوانه ئاواره‌بووه‌كه‌ى شاره‌كه‌يه.
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕى مووسڵ رووى له كۆتايى يه‌كجاره‌كييه و ئه‌وه‌ى له‌و نێوه‌دا به ناديارى ماوه‌ته‌وه، چاره‌نووسى دانيشتوانه ئاواره‌بووه‌كه‌ى شاره‌كه‌يه.
له كه‌مپى ئاواره‌كاندا، نيگه‌رانييه‌كان زۆرترن به هۆى كه‌مى كاره‌با و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما بۆ نزيكه‌ى 45 پله‌ى سه‌دى.
له كه‌مپى حه‌سه‌ن شامى خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ، ئاواره‌كان به‌شێكى ئه‌و خواردنه‌ى پێيان ده‌درێت به نرخێكى كه‌مده‌فرۆشنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سهۆڵى پێ بكڕن.
به‌شێك له‌و ئاوارانه كه له نۆرى كڕينى سهۆڵدابوون، ده‌ڵێن: دواى سێ ساڵ بێبه‌شبوونيان له ژيان، چۆن ده‌توانن ژيان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
زۆرێك له‌و ئاوارانه ماڵ و سامانيان له‌ده‌ستداوه و كه‌سى نزيكيان له‌ده‌ستچووه و خانووه‌كانيان وێران كراوون.
حاجى ئه‌حمه‌دى كوتاڵفرۆش، ئۆتۆمبێله‌كه‌ى و بازرگانييه‌كه‌ى و 15 كه‌س له ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه، به هۆى داگيركردنى مووسڵ له لايه‌ن داعشه‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر شاره‌كه‌يان ئاوه‌دان نه‌كرێته‌وه و خه‌ڵك نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆى، ئيدى رزگاربوون يانى چى.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه عێراقييه‌كان رايانگه‌ياند، كۆتايهاتنى شه‌ڕى مووسڵ له ئان و ساتدايه.
ئێستا شه‌ڕ له شه‌قام و كۆڵانه‌كانى گه‌ڕه‌كى مووسڵى كۆن به‌رده‌وامه و ماوه‌ى سێ هه‌فته‌يه سوپاى عێراق رووبه‌ڕووى به‌ره‌نگارى چه‌كداره‌كانى داعش بووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده بۆ ئاواره‌كان ره‌نگه قه‌يرانه‌كه رووى له كۆتايى بێت، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسيان به ناديارى ماوه‌ته‌وه.
حسێنى 18 ساڵ ماوه‌ى دوو ساڵه له مووسڵ رايكردووه و ئه‌و ده‌ڵێت: هيچ كارێك له مووسڵ ده‌ستناكه‌وێت و ره‌وشه‌كه هێشتا سه‌قامگير نييه و ئێره له رووى ئه‌منييه‌وه ئارامه.
زۆرينه‌ى ره‌هاى ئاواره‌كانى حه‌سه‌ن شام خه‌ڵكى خۆرهه‌ڵاتى مووسڵن و ناوچه‌كه‌يان له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه رزگار كراوه و ژيان تا راده‌يه‌ك تێيدا ئاسايى بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
عه‌زيز ئه‌حمه‌دى 43 ساڵ ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ مووسڵ، به‌ڵام به هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كرێى خانوبه‌ره ناتوانێت كرێ بدات.
يونس ئيدريسى 20 ساڵ، له گه‌ڕه‌كى عه‌ده‌ن به‌ر له چوار مانگ ئاواره بووه‌ته‌وه و ئه‌و ده‌ڵێت: مه‌ترسى له شانه نووستووه‌كانى داعش هه‌يه.
ئه‌و ده‌ڵێت: تا ره‌وشه‌كه به ته‌واوى ئارام نه‌بێته‌وه، ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه، چونكه نازانێت چى رووده‌دات.