ئێران و حزبوڵڵا و رووسيا ده‌يانه‌وێت پلانى ئه‌مريكا له سووريا شكستپێبهێنن
ئه‌گه‌رى دابه‌شبوونى سووريا بۆ رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى فورات له ئارادايه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى سووريا له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى خۆرئاواى ره‌ققه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌بقه‌ى سه‌ربازى له پێشڕه‌ويدايه، كه ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌يه له ژێر كۆنترۆڵى هێزى كورددايه و هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى ئه‌مريكان له سووريا.
چاودێرانى ره‌وشى سووريا له‌و بڕوايه‌دان بوونى ئه‌مريكا له خۆرهه‌ڵاتى فورات راسته‌وخۆ ئه‌و وڵاته ده‌كاته دوو پارچه و هاوشێوه‌ى ئه‌ڵمانياى سه‌رده‌مى دواى شه‌ڕى دووه‌مى جيهانى لێدێت.
ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت له ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى سووريا پێگه‌يه‌كى به‌هێزى هه‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بووه‌ته هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه كورد كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و هێزانه‌يه.
پێشڕه‌وييه‌كانى سوپاى سووريا له هه‌ردوو ميحوه‌رى باشوور و خۆرهه‌ڵاتى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ته‌بقه، بووه‌ته جێى بايه‌خى چاودێران.
رووسيا و ئێران و حزبوڵڵا هاوكارى سوپاى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه شكستپێبهێنن.