یۆڤێنتۆس بەخواستن دۆگلاس کۆستا دەباتە ریزەکانی
K24- هەولێر
یۆڤێنتۆس لە گواستنەوەی دۆگلاس کۆستا بۆ ریزەکانی تەواو نزیکبووەتەوە و رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاندووە، یۆڤی لەگەڵ دۆگلاس کۆستا رێککەوتووە.
میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکردووە، یۆڤێنتۆس و بایرن میونشن رێککەوتوون دۆگلاس کۆستا بەخواستن بۆ ماوەی دوو وەرز بەرامبەر 10 ملیۆن یۆرۆ بچێتە یۆڤێنتۆس و ئەگەر بیانکۆنێریش ویستی بیکڕێتەوە، ئەوا دەتوانێت هاوینی 2019 بەرامبەر 35 ملیۆن
یۆرۆ ئەو یاریزانە بڕازیلییە بکاتە موڵکی خۆی.
لە دەستپێکی ئەم هاوینەوە یۆڤێنتۆس لە هەوڵدان دابوو بۆ گواستنەوەی کۆستا و یۆڤی دەیەوێت ئەم یاریزانە 26 ساڵانە بکاتە گرێبەستێکی ئەم هاوینەی.
