یۆڤێنتۆس بەخواستن دۆگلاس کۆستا دەباتە ریزەکانی

K24- هەولێر

یۆڤێنتۆس لە گواستنەوەی دۆگلاس کۆستا بۆ ریزەکانی تەواو نزیکبووەتەوە و رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاندووە، یۆڤی لەگەڵ دۆگلاس کۆستا رێککەوتووە.
میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکردووە، یۆڤێنتۆس و بایرن میونشن رێککەوتوون دۆگلاس کۆستا بەخواستن بۆ ماوەی دوو وەرز بەرامبەر 10 ملیۆن یۆرۆ بچێتە یۆڤێنتۆس و ئەگەر بیانکۆنێریش ویستی بیکڕێتەوە، ئەوا دەتوانێت هاوینی  2019 بەرامبەر 35 ملیۆن

یۆرۆ ئەو یاریزانە بڕازیلییە بکاتە موڵکی خۆی.

لە دەستپێکی ئەم هاوینەوە یۆڤێنتۆس لە هەوڵدان دابوو بۆ گواستنەوەی کۆستا و یۆڤی دەیەوێت ئەم یاریزانە 26 ساڵانە بکاتە گرێبەستێکی ئەم هاوینەی.

رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی
رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی