سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێكی سێ خاڵییان بڵاوكرده‌وه
بڕیاردراوه یه‌كڕیزی نیشتمانی له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه چاره‌نووسازه‌كان درووستبكرێت
K24 – سلێمانی:
ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆران له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی كۆبوونه‌وه و راگه‌یه‌ندراوێكی سێ خاڵییان بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕیاردراوه یه‌كڕیزی نیشتمانی له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه چاره‌نووسازه‌كان درووستبكرێت.
له خاڵی دووه‌می راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا، ئاماژه به‌وه كراوه، دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، له سنووری كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌دابڕێندراوه‌كان، ئه‌نجام بدرێت.
هاوكات بڕیار له درووستكردنی هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان درووست بكرێت.