له ره‌ققه داعش سێ خێزانى سووتاند
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاماده نابن بگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له شاره‌كه.
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى داعش له شارى ره‌ققه سێ خێزان ده‌سووتێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاماده نابن بگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له شاره‌كه.
تاوانه‌كه له نزيك مزگه‌وتى عهتيقى ناوه‌ڕاستى گه‌ڕه‌كى ره‌ققه‌ى كۆن ئه‌نجامدراوه.
ئه‌حمه‌د جاسم، يه‌كێكه له دانيشتوانى راكردووى ره‌ققه، ئه‌و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌يدا له نزيك مزگه‌وتى عهتيقى ره‌ققه‌ى كۆن گه‌مارۆ درابوون و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات فريايان كه‌وتوون و رزگاريان كردوون.
ئه‌حمه‌د جاسم گوتى: له ره‌ققه يان ده‌بێت ببيته داعش ياخود ببيته بهكرێگيراويان و شه‌ڕى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات بكه‌يت، ئه‌گه‌رنا سووتاندن و مردن چاوه‌ڕێت ده‌كات.
گوتيشى: چه‌كداره‌كانى داعش داوايان له خه‌ڵك كرد، له گه‌ڕه‌كه‌كه بێنه ده‌ره‌وه و رووبكه‌نه ئه‌و ناوچانه‌ى كه هێشتا له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدان، به‌ڵام ئێمه خۆمان حه‌شاردا و نه‌هاتينه ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: سێ خێزان نهياندهويست بچنه ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش و روويان له ناوه‌ڕاستى شاره‌كه كردبوو، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتدايه و چه‌كداره‌كان ئه‌وانيان گێڕايه‌وه و هه‌ر سێ خێزانيان سووتاندن.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كه به هه‌سه‌ده ناسراوه توانيان 15 خێزان له ده‌ستى داعش رزگار بكه‌ن، كه داعش ده‌يويست وه‌ك قه‌ڵغانى مرۆيى به‌كاريان بهێنێت.