مێركڵ: ناكۆكى قووڵم له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا هه‌يه
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نگێلا مێركڵ رايگه‌ياند، ناكۆكى قووڵى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغاندا هه‌يه.
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نگێلا مێركڵ رايگه‌ياند، ناكۆكى قووڵى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغاندا هه‌يه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كانى لوتكه‌ى وڵاتانى جى 20 له ئه‌ڵمانيا كه سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان تێياندا به‌شدار بوو، مێركڵ گوتى: هێشتا ناكۆكى قووڵ له نێوانماندا هه‌ن.
مێركڵ گوتيشى: به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى جى 20 له هامبۆرگ، جه‌ختيان له‌سه‌ر رۆڵ و بايه‌خى توركيا له پرسى په‌نابه‌ران كردووه.
فرانس پرێس له زارى مێركڵه‌وه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگيركردنى نه‌يارانى سياسى له توركيا له دواى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 15ى ته‌مموزى رابردووه‌وه و ناكۆكى نێوان ئه‌ڵمانيا و توركيا له باره‌ى پرسى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليك كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ره‌وتى كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان هه‌ردوولا داناوه و مێركڵيش ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه ناكۆكييهكانيان چاره‌سه‌ر نه‌بوونه و هێشتا ناكۆكى قوڵيان له نێواندايه.
مێركڵ باسى له‌وه‌شكردووه، يه‌كێك له پرسه جێناكۆكه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان پرسى ده‌ستگيركردنى رۆژنامه‌نووسى توركى- ئه‌ڵمانى ده‌نيز يوسيله كه بۆ رۆژنامه‌ى دى ڤێڵتى ئه‌ڵمانى كارى ده‌كرد و له لايه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به تۆمه‌تى تيرۆر ده‌ستگيركراوه.
پێش ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان سه‌ردانى ئه‌ڵمانيا بكات، رايگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر به‌رلين رێگه‌ى پێ نه‌دات بۆ ره‌وه‌ندى توركى له ئه‌ڵمانيا قسه بكات، ئه‌وا بڕيارى خۆكوشتنى سياسى ده‌دات.