"روحانی بەڵێنەكانی خەڵكی كوردستان جێبەجێ دەكات"
نابێت جیاوازییە سیاسی و ئایینییەكان ببنە بەربەست بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك
K24 - ھەولێر
جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بەڵێنی جێبەجێكردنی، سەرجەم بەڵێنەكانی روحانی بە خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان دەدات.
ئیسحاق جەھانگیری جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمانتارە كوردەكانی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، سەرجەم بەڵێنەکانی حەسەن روحانی سەرۆک کۆمار، لە کاتی سەردانەكەیدا بۆ رۆژھەڵاتی كوردستان، لەوانە كێشەی كۆڵبەران و كردنەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە شارە سنوورییەكانی كوردستان جێبەجێدەكرێت و ھەوڵی جیددی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك دەدەن.
جەھانگیری دەشڵێت، خەڵكی كوردستان مافێكی گەورەیان بەسەر خەڵكی ئێرانەوە ھەیە و نابێت جیاوازییە سیاسی و ئایینییەكان ببنە بەربەست بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك.
ئەمە لەكاتێكدایە خەڵكی كوردستان رەخنە لە حكوومەتەكەی روحانی دەگرن و دەڵێن، لە ماوەی 8 ساڵی رابردوودا، روحانی پابەندی ھیچ یەك لە بەڵێنەكانی بە خەڵكی كوردستان نەبووە.