"ئێمه چیمان به‌سه‌ر هاتووه منداڵێكی 10 مانگی ده‌كوژین كه په‌نای بۆ ویژان و سۆزی ئێمه هێنابوو؟!"
ته‌رمی ژن و منداڵه ساوا كوژراوه‌كه بۆ زێدی خۆیان به‌ریكران
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی 8/7/2017 هه‌زاران هاووڵاتی تورك، نوێژیان له‌سه‌ر ته‌رمی ژنێكی دووگیانی سووری و منداڵێكی 10 مانگیان كرد، كه له شاری سه‌كاریا له باكووری رۆژئاوای تووركیا، رۆژی پێنج شه‌ممه 6/7/2017 به شیوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه كوژرابوون، به‌و هۆیه‌وه كاردانه‌وه‌ی زۆر له شه‌قامی توركیادا درووست بووه. ئه‌وه‌ش پاش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته روویداوه كه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی توركیا داوای ده‌ركردنی په‌نابه‌ره سوورییه‌كانیان ده‌كرد له وڵاته‌كه‌یاندا.
سه‌دان كه‌س له‌و توركانه‌ی بۆ نوێژكردن له‌سه‌ر ته‌رمی دایك و منداڵه ساواكه كۆببوونه‌وه، داوای له سێداره‌دانی بكوژه‌كانیان ده‌كرد. له‌و رێوڕه‌سمه‌دا سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیا ( محه‌مه‌د گۆرماز) و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی توركیا، وه‌ك قاتمه به‌تول وه‌زیری كاروباری سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه و هاوسه‌ری ژن و منداڵه كوژراوه‌كه‌ش ئاماده بوون.
به‌ڵام گۆرماز نه‌یتوانی خۆی بگرێت و له‌سه‌ر ته‌رمه‌كان به كوڵ ده‌گریا كاتێك ئاماده‌یان ده‌كردن به‌ره‌و پارێزگای ئیدلبی سووریا بیانێرنه‌وه.

له پاش نوێژه‌كه، سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیا له وتارێكدا گووتی " ئیمه چیمان به‌سه‌ر هاتووه تا منداڵێكی شیره‌خۆره‌ی 10 مانگی بكوژین كه په‌نای بۆ ویژان و سۆزی ئیمه هێنابوو؟! ده‌بێت زۆر باش بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه". هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی " مرۆڤایه‌تی كرده‌وه‌یه‌كی زۆر ئابڕوبه‌رانه له دژی مرۆڤایه‌تیه‌كه‌ی ده‌بینێت".
هه‌روه‌ها گووتی" من وه‌ك باوكێك هاتوومه‌ته سه‌ر ته‌رمی ره‌حمونی ته‌مه‌ن 20 ساڵان و خه‌ڵه‌فی ته‌مه‌ن 10 مانگی، ئه‌وجا وه‌ك سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیا و رایگه‌یاندووه" ئێمه چیمان به‌سه‌ر هاتووه تا بگه‌ینه ئه‌و رۆژه‌ی بۆ به‌رهه‌می تاوانه‌كانی تاوانباران ریز ببه‌ستین؟!".
گۆرماز رووی په‌یامه‌كه‌ی كرده مرۆڤایه‌تی و گووتی" ئه‌و ژن و منداڵه له‌سه‌ر ته‌رمه‌كانیان كۆبووینه‌ته‌وه په‌نابه‌ر بوون، یان ویژدانی ئێمه په‌نابه‌ره؟!".

لای خۆیه‌وه زه‌كی توج ئۆغلۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی "سه‌كاریا" گووتی "به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و تاوانه ته‌نها له ئه‌ستۆی دوو تاوانباره‌كه‌دا نییه، به‌ڵكو به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه له ئه‌ستۆی هه‌ندێك لایه‌نیشدایه كه زه‌مینه بۆ تاوانی له‌و جۆره خۆش ده‌كه‌ن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن دژی سوورییه‌كان".
رۆژی هه‌ینی 7/7/2017 دادگای توركیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ دوو تۆمه‌تبار ده‌كرد پاش ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و ژن و منداڵه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.