لەسەر داوای بەرپرسانی ئێران ئەمڕۆ تاڵەبانی دەگاتە تاران

دوای نەخۆشكەوتنی بە یەكەم سەردانی تاڵەبانی ئەژمار دەكرێت

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەسەر بانگێشتی بەرپرسانی ئێران سەردانی تاران بكات.

بە گوێرەی میدیای فەرمی یەكێتی، بڕیارە ئەمڕۆ مام جەلال بەسەردانێك بگاتە تاران، بەڵام تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە تاڵەبانی سەردانی كام لە بەرپرسانی ئێران دەكات.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو سەردانەی تاڵەبانی سەردانێكی دۆستانەیە و لەسەر بانگهێشتی بەرپرسانی ئێران رێكخراوە و پێشتر ئامادەكاری بۆ كراوە.

دوای نەخۆشكەوتنی لە 18 كانوونی یەكەمی 2012، ئەمە بە یەكەم سەردانی تاڵەبانی ئەژمار دەكرێت، پێشتر تەنھا بە مەبەستی پشكنینی پزیشكی سەردانی دەرەوەی وڵاتی كردووە، لەناوخۆی كوردستانیش نەزانراوە تاڵەبانی سەردانی ھیچ شوێنێكی كردبێت.