پوتین: په‌یوه‌ندییه‌كی روون و ئاشكرامان له‌گه‌ل لایه‌نه جۆراو جۆره‌كانی گه‌لی كورددا هه‌یه
پوتین باسی كورد ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتن، رایگەیاند، رووسیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورددا باشه و ئەمریكا زیاتر لە رووسیا ھاوكاری كورد دەكات.
گوتيشى: خەڵكی سووریا بڕیار لەسەر چارەنووسی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا دەدات نەك كەسێكی دیكە.
سه‌رۆكی رووسیا له باره‌ی ره‌وشی ناوچه‌ی عه‌فرین، گوتی له‌و ناوچانه چه‌ند سه‌ربازێكی رووسیش هه‌ن كه بوونیان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موواندایه و ئاگر‌به‌ستیش له ناوچه‌ی ئیدلیب و باكووری سووریا به‌بێ هه‌ماهه‌نگی توركیا نایه‌ته‌دی.
پوتن روونيشيكرده‌وه، كێشه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كێشه‌یه‌كی گه‌وره و جۆراوجۆره، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی روون ئاشكرامان له‌گه‌ل لایه‌نه جۆراو جۆره‌كانی گه‌لی كورددا هه‌یه.