چالاكوانێكی ناسراوی كەنەدی: ده‌بێ كه‌نه‌دا پشتگیریی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات
"كوردستان نمونه‌یه‌كی جوانه و رێز له ئازادیی ئایین ده‌گرێت"
K24 - ھەولێر
شاندێكی رۆژنامه‌نووسی كه‌نه‌دا به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان هاتنه هه‌رێمی كوردستان و شانده‌كه‌ش سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌ره‌كی كوردستان24 له هه‌ولێری کرد.
سه‌رۆكی ئه‌و شانده، عه‌زرا له‌ڤه‌نت، رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی سیاسی ناسراوی كه‌نه‌دی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 داوا ده‌كات حكوومه‌تی كه‌نه‌دا دان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستاندا بنێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كه‌نه‌دییه ئاشكراشی كرد، مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه زیاتر ئاشنای پرسی كورد و هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بن، راشیگه‌یاند، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له نزیكه‌وه ئاگادار و چاودێری پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم بكه‌ن.
عه‌زرا له‌ڤه‌نت، دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای میدیایی رێبڵ، بە كوردستان24 گوت: "ئێمه دەمانه‌وێت زانیاری زیاتر له باره‌ی پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وه‌ربگرین و زانیاریشمان له‌سه‌ر كوردستان وه‌رگرتووه، بینیومانه كه نمونه‌یه‌كی جوانه و خۆشحاڵین كه رێز له ئازادیی ئایین ده‌گرێت و ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ی له‌خۆگرتووه، ده‌بێ حكوومه‌تی كه‌نه‌دی پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان بكات، نه‌ك ته‌نیا له‌رووی سیاسییه‌وه، به‌ڵكو له‌رووی هاوكاریكردنی مرۆییشه‌وه".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی زۆر لام گرنگ بوو ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانه‌وێت له ناوچه‌كه‌ی خۆیان بمێننه‌وه و وڵاته‌كه‌یان بنیات بنێننه‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته كه‌نه‌دا له‌رووی سه‌ربازیشه‌وه هاوكاری كوردستان بكات، بۆیه ده‌بێ كه‌نه‌دا پشتگیریی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات چونكه كوردستان هه‌رێمێكی هیوا به‌خشه له ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه و قه‌یران".
دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای میدیایی رێبڵ، سەرسامی خۆشی بە كوردستان24 دەربڕی و گوتی: "یەكێكە لە میدیا گرنگەكانی كوردستان و ناوچەكە".