هه‌وا عینادی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌كات
كڵاو ده‌كاته‌وه سه‌ری سه‌ربازێك و با ده‌یباته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له چه‌ند كاتژمێرێكی رابردوودا ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه، كاتێك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڕوات سواری هێلیكۆپته‌ر بیت، كڵاوی یه‌كێك له‌و سه‌ربازانه‌ی له پێش فڕۆكه‌كه‌وه وه‌ستاون بابردوویه‌تی و ئه‌ویش ده‌یه‌وێت بیكاته‌وه سه‌ری، كه‌چی به سه‌ریه‌وه ناوه‌ستێته‌وه‌و دیسان با ده‌یباته‌وه.
ڤیدیۆكه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو كاتێك تره‌مپ به‌ره‌و هیلیكۆپته‌رێكی سه‌ر به چه‌كه ئاسمانییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌ڕوات له ویلایه‌تی میریلاند، ده‌بینێت به‌هۆی بایه‌كی به‌هێزه‌وه، كڵاوی یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان كه‌وتووه، ئه‌ویش هه‌وڵ ده‌دات بیكاته‌وه سه‌ری سه‌ربازه‌كه، به‌هۆی به‌هێزی باكه‌وه جارێكی دیكه ده‌فڕێته‌وه".
پاسه‌وانه‌كه له جێگه‌ی خوێدا وه‌ستاوه‌و به‌هۆی ئه‌و ئه‌ركه سه‌ربازییه‌ی هه‌یه‌تی ناتوانێت له‌و كاته‌دا سه‌رۆك دێت بجوڵێته‌وه، ته‌نانه‌ت كاتێك تره‌مپ كڵاوه‌كه‌یشی كرده‌وه سه‌ری هه‌ر جوڵه‌ی نه‌كرد.
به‌ڵام جاری دووه‌م یه‌كیك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان هه‌وڵ ده‌دات هاوكاریی بكات و پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ سه‌ركه‌وێته ناو فڕۆكه‌كه‌وه، فه‌رمانده‌كه كڵاوه‌كه ده‌كاته‌وه سه‌ری سه‌ربازه‌كه.