ئه‌و یاریزانانه‌ی زیانی گه‌وره‌یان له بارسێلۆناداوه
خه‌زینه‌ی بارسێلۆنایان به تاڵ كردووه و هیچ سوودێكیشیان نه‌بووه
یانه‌ی بارسێلۆنا له دوو ساڵی رابردوو له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كه‌وتۆته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره، چه‌ندان یاریزانی گواستۆته‌وه، دواتر به نرخێكی كه‌متر و به‌لاش به یانه‌كانی دیكه‌ی به‌خشیوه.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 9 ته‌مووزی 2017، له راپۆرتێكی شیكاریدا ده‌ریخستووه كه بارسێلۆنا له (له‌كۆڵكردنه‌وه)ـی یاریزانان سه‌رلیستی یانه‌كانی جیهانی گرتووه.
بارسێلۆنا له رابردوو زیانێكی دارایی گه‌وره‌ی به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی چه‌ندان یاریزان لێكه‌وتووه، بۆنموونه، 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جێرمی ماتیۆی فره‌نسی به بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ڤالێنسیا كڕی، به‌بێ ئه‌وه‌ی سوودێكی بۆ یانه‌ی بارسا هه‌بێت، دواتر به‌بێ به‌رامبه‌ر به یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی فرۆشت.
یانه‌ی بارسێلۆنا وه‌رزی رابردوو ده‌ستبه‌رداری 4 یاریزانی دیكه بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك فلس بۆ سه‌رخه‌زێنه‌ی یانه‌كه زیاد بكه‌ن و سه‌رجه‌میانی به نرخێكی كه‌م دایه یانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا، له‌وانه دانی ئالڤێس به‌ره‌و یوڤێنتۆس و ساندرۆ رامیرێز به‌ره‌و یانه‌ی مالاگا هه‌نگاویان نا.
چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ش ریزه‌كانی بارسێلۆنایان جێهێشت به‌بێ ئه‌وه‌ی قازنج به ئیداره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بگه‌یه‌نن، له‌وانه (ئه‌لێكسانده‌ر سۆنگ) به‌ره‌و (رۆبن كازان)ـی رووسیا رۆیشت، (مۆنتۆیا) به‌ره‌و ڤالێنسیا كۆچی كرد، ئه‌دریانۆی برازیلی به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیۆن یۆرۆ روویكرده بێشكتاش، (مارك بارترا) به‌رامبه‌ر 8 ملیۆن یۆرۆ جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و دۆرتمۆند پێچایه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و یاریزانانه‌ش، بارسێلۆنا چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ی به نرخێكی كه‌م له كۆڵكرده‌وه، له‌وانه (ئیبراهیم ئافیلای، داڤید ڤیا و خالیلۆڤ)، دواجار سه‌رجه‌م ئه‌م یاریزانانه هیچ زیاده‌یه‌كیان نه‌خسته سه‌ر خه‌زینه‌ی بارسێلۆنا.