"من یاریزانێكی به‌هێز و جیاوازم، 90 خولهك یاری ده‌كه‌م، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاستم دابه‌زێت"
خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات
پاوڵینهۆی یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی گوانژۆی چینی له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات و ده‌ڵێت: ئاماده‌م له پێناو چوونم بۆ بارسا مووچه‌كه‌م كه‌مبكه‌مه‌وه.
رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆی یه‌كشه‌ممه، 9 ته‌مووزی 2017، دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پاوڵینهۆی به‌رازیلی كردووه.
پاوڵینهۆ ده‌ڵێت: له دوای یارییه دۆستانهكهمان له ئوسترالیا له نێوان به‌رازیل و ئارجێنتینا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانم پێی راگه‌یاندم كه كارگێرانی بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكیان پێشكه‌شی تۆ كردووه.
پاوڵینهۆ ده‌شڵێت: هه‌ستێكی سه‌یرم بۆ دروست بوو، كاتێك پێشتر بارسێلۆنا له پێناو گواستنه‌وه‌ی من ئۆفه‌رێكیان پێشكه‌شی یانه‌ی گوانژۆی چینی كرد، به‌ڵام هه‌ر زوو سه‌رۆكی یانه‌كه ئۆفه‌ره‌كه‌ی بارسای ره‌ت كردبووه‌وه.
پاوڵینهۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ده‌مه‌وێت پێشوازی له‌و ئۆفه‌ره‌ی ئێستای بارسێلۆنا بكه‌م، چونكه یاریكردن له پاڵ ئه‌ستێره‌كانی وه‌كو (نێیمار، سوارێز، ئینیێستا، بۆسكێتس و پیكی) بێگومان زۆر تایبه‌ت و نایاب ده‌بێت.
پاوڵینهۆ گوتیشی: من یاریزانێكی جیاوازم له هه‌مووان، خاوه‌نی توانای به‌هێزم و ده‌توانم 90 خولهك یاری بكه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاستم دابه‌زێت، من به ته‌واوه‌تی له ئاستی خۆم رازیم و له دوایین 25 یاریم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده و یانه‌كه‌م 11 گۆڵم كردووه.
پاوڵینهۆی 28 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌رازیلی ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2010 روویكرده یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی، دوای دوو وه‌رز یاریكردن له پرێمه‌رلیگ به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها به‌ره‌و خولی چینی كۆچی كرد.
.jpg)