ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی سێیه‌مین یاریزان راده‌گه‌یه‌نێت
ریال مه‌درید ده‌بێته خاوه‌نی نۆیه‌مین ناوه‌راستكار
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی دوو یاریزانی نوێ پێشكه‌شی میدیاكان ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا ژماره یاریزانه ناوه‌راستكاره‌كانی ده‌بێته 9 یاریزان، ره‌نگه ئه‌مه‌ش رۆیشتنی چه‌ند یاریزانێكی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10 ته‌مووزی 2017، یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی رایگه‌یاندووه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی دانی سیبایۆسی ناوه‌راستكار له یانه‌ی ریال بێتیسه‌وه بۆ ریزه‌كانی ده‌گوازێته‌وه.

به گوێره‌ی پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، خامیس رۆدریگێز به‌هۆی هاتنی سیبایۆس به ته‌واوه‌تی له مانه‌وه و ده‌رفه‌تی زیاتر له ریال مه‌درید بێهیوا بووه.
ماركا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه رۆدریگێز به‌هۆی كه‌می یاریكردنییه‌وه له زێدان نیگه‌رانه‌وه و هاتنی سیبایۆسیش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ناوه‌راستكاره كۆلۆمبیاییه‌كه‌ی له زیزۆ توڕه كردووه.
ماركا، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه رۆدریگێز له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆی ده‌دات، نزیكترین یانه‌ش له‌و یاریزانه مانچێسته‌ر یونایتد و پاریس سانجێرمانه.

له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ریال مه‌درید له راگه‌یاندراوێكی دیكه‌دا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه تیۆ هێرناندێزی به‌رگریكاری فره‌نسی پشكنینه پزیشكییه‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ كردووه له كاتژمێر 20:30ـی ئه‌مڕۆ به فه‌رمی به میدیاكان ده‌ناسێندرێت.
تیۆ هێرنادێز، به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ئالاڤێس ده‌كرد، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا ئه‌م یاریزانه به‌ڕی 26 ملیۆن یۆرۆ روویكردۆته‌وه ریال مه‌درید و ده‌بێته هاوكار و شوێنگره‌وه‌ی مارسێلۆی به‌رازیلی.
