سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێكه‌وت
سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 10/7/2017 مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به یاوه‌ریی شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رێكه‌وتن.
بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شادی یاوه‌ری، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له برۆكسل بهسهربكهنهوهو له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی به‌لژیكا كۆده‌بنه‌وه.
سه‌ردانی شانده‌كه پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم دێت كه بڕیاریاندا چه‌ند شاندێك بۆ گفتوگۆكردن سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و لایه‌نه‌كانی ناوخۆ و عێراق و وڵاتانی دراوسێ بكه‌ن.