نێیمار: رۆیشتنی كریستیانۆ، زیانێكی گه‌وره له لالیگا ده‌دات
له ئه‌گه‌ری نه‌مانی كریستیانۆ له ریال مه‌رید بۆشاییه‌كی گه‌وره له لالیگا دروست ده‌بێت
نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی له دیمانه‌یه‌كدا ستایشی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی ده‌كات، ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ رێزم بۆ سه‌رجه‌م یاریزانانی جیهان، به‌ڵام كریستیانۆ له باشترینه‌كانی مێژووی تۆپی پێیه.
نێیمار كه ئێستا بۆ به‌سه‌ربردنی پشووه‌كانی له ئه‌مێریكایه له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی واشنتن پۆست بڵاو بۆته‌وه، نیگه‌رانی خۆی به ده‌نگۆی رۆیشتنی كریستیانۆ له لالیگا ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید سه‌رجه‌م یاریزانانی لالیگا هه‌ست به نه‌بوونی ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه ده‌كه‌ن.
نێیمار ده‌شڵێت: نه‌مانی كریستیانۆ له ئیسپانیا زیانێكی گه‌وره له لالیگا ده‌دات، چونكه خوله‌كه باشترین ئه‌ستێره‌ی جیهان له‌ده‌ستده‌دات.
نێیمار له به‌رسیڤێكی دیكه‌یدا له باره‌ی شكسته گه‌وره‌كه‌ی به‌رازیل به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: ئێمه له مۆندیالی 2014 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مانشافته‌كان تووشی شكستێكی گه‌وره هاتین كاتێك یارییه‌كه‌مان (7 ـ 1) دۆڕاند، ئه‌م ئه‌نجامه بووه به‌شێك له مێژووی ئێمه و كه‌س ناتوانێت بیسرێته‌وه.