كۆلیژی پۆلیسی ھەولێر پشكنینی پزیشكی بۆ ئەو قوتابیانە دەكات كە تاقیكردنەوەی توانایی جەستەیان ئەنجامداوە
"ھەر قوتابیەك لەوادەی دیاریكراو ئامادە نەبێت مافی وەرگرتنی نامێنێ"
K24 - ھەولێر
كۆلیژی پۆلیسی ھەولێر ئەو قوتابیانەی تاقیكردنەوەی توانایی جەستەیان ئەنجامداوە ئاگادار دەكاتەوە ئامادەی پشكنینی پزییشكی بن، ھەر قوتابیەك لە وادەی دیاریكراو ئامادە نەبێت مافی وەرگرتنی نامێنێت.
لە نووسراوێكی فەرمیدا كە وێنەیەكی بۆ كوردستان24 نێردراوە، راگرایەتی كۆلیژی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاندووە: "ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی كۆلیژەكان دەكەینەوە ئەوانەی، تاقیكردنەوەی توانایی جەستەیان ئەنجامداوە، رۆژی چوار شەمە 12/7/2017، كاتژمێر 9 بەیانی لە كۆلیژی پۆلیسی ھەولێر ئامادەبن، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی".
لە بەشێكی دیكەی نووسراوەكەی كۆلیژی پۆلیسی ھەولێر ھاتووە: "ھەر قوتابیەك لەو وادەیە ئامادەنەبێت مافی وەرگرتنی نامێنێت".