باشترین پێكهاتهی كوڕی ئهستێرهكانی تۆپی پێی جیهان
سهرجهمیان ههنگاوهكانی باوكیان ههڵگرتووه
لە چەند رۆژی رابردوو کوڕی ئەستێرەکانی تۆپی پێ لە میرکاتۆی ھاوینەدا و پێش دەستپێکردنی وهرزی نوێی خولەکانی ئەورووپا بازاریان گهرمبوو، بهشێكیان یەکەم ھەنگاویان بۆ نێو دنیای پیشەگەریی نا، بۆ ئەوەی ھاوشێوەی شوێنپێی باوانیان ههڵبگرن و بەناوبانگ بن و کاروانی وەرزشییان دەست پێ بکەن.
لهم راپۆرتهی خوارهوه، باشترین پێکھاتەی کوڕی ئەستێرەکانی تۆپی پێ بە گوێرەی شوێنی یاریکردنیان خراوهتهڕوو.

1ـ لوکا زیدان (گۆڵپارێز)
کوڕی زیدانی راهێنهری ریال مهدرید، وەک براکەی تری لە قوتابخانەی کاستیای ریال مهدرید دەستی بە یاری کردووە، کارامەیی ئەو گۆڵپارێزە گەنجە، لە یۆرۆی خوار تەمەن ١٧ ساڵ بە دیار کەوت، کاتێک توانی لەگەڵ تازەپێگەیشتوانی فەرەنسا ناسناوەکە بباتەوە، ئێستە تەمەنی نەگەیشتۆتە ١٩ ساڵ گۆڵپارێزی تیپی دووەمی یانەی ریال مەدریدە، پێشبینی ئهوهش دهكرێت بۆ وهرزی نوێی لالیگا ببێته گۆڵپارێزی سیێیهمی تیپی یهكهمی ریال مهدرید.

2ـ بریان پاس (دڵی بەرگری)
ئەم یاریزانە کوڕی فرانکە، کە پێشتر لە ھێڵی بەرگری یانەی مارسیلیا و لیل یاری کردووە، یەکێک بووە لە باشترین بەرگریکارەکانی فەرەنسا، بریان وەک باوکی بەرگری ھەڵبژاردووە، ئێستە لە تیپی دووەمی یانەی مۆنپیلێ یاری دەکات و لە ٣ یاری فەرمی یاری کردووە، مانگی شووباتی رابردوو گرێبهستی لەگەڵ یانەکە واژۆ کرد.

3ـ کیڤن ندورام (بەرگری ناوەراست)
کیڤن کوڕی جاڤیتە یاخود (جادووکەری لا بوجوار) کە لە نەوەدەکان لە یانەکانی نانت و مۆناکۆ یاری کردووە، ئێستە لە بەرگری ناوەراستی یانەی مۆناکۆ یاری دەکات، تەمەنی 21 ساڵە، خاوەن لەشولارێکی بەھێزە و زۆر متمانەی بەخۆی ھەیە لە پچڕاندنی تۆپ و دووبارە دەست پێکردنەوەی یاری، وەرزی رابردوو لە 8 یاری خولی فەرەنسا بەشداری کرد و لە قۆناغی 16ـی جامی فەرەنسا گۆڵێکی تۆمار کردووە.
.jpg)
4ـ تیۆ و لوکاس ھێرناندێز (بەرگری ڕاست و چەپ).
ئەم دووانە کوڕی جون فرونسوا ھێرناندێز بەرگریکاری پێشووی یانەی مارسیلیان، کە پێشتر باوکیان جگە لە یانەی مارسیلیا لەچەند یانەیەکی تری ئیسپانیا یاری کردووە، ئەم دووبرایە لە ھەموو قۆناخەکانی تەمەنیان لە یانەی ئاتڵێتیكۆ مەدرید یارییان کردووە، وەرزی رابردوو تیۆی 19 ساڵ بەشێوەی خواستن لە یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس یاری کرد و لە چەند رۆژی رابردوویش لەگەڵ یانەی ریال مەدرید گەیشتە رێکەوتن، بەڵام لوکاسی 21 ساڵ کە زیاتر لە بەرگری راست یاری دەکات لە یانەی ئاتڵێتیكۆ مەدرید درێژە بە یاریکردن دەدات.

5ـ ھێڵی ناوەراست (دیێگۆ پۆیت)
ئەم یاریزانە کوڕی یاریزانی ئۆروگوایی گۆستاڤۆیە، وەک چۆن باوکی پێشتر لە یانەکانی گرونبۆل و زاراگۆزە و چێڵسی یاری کردووە، ئەویش نیازی وایە وەک باوکی ناودار بێت، ھێڵی ناوەراستی ھەڵبژاردووە بەھۆی بوونی تایبمەتمەندی یاریزانی ناوەراست، لە یانەی وێستھام یونایتد نەیتوانی خۆی بسەلمێنێت و گەڕایەوە یانەی دیپۆریتڤۆ جودوی ئۆروگوایی بۆ ئەوەی جارێکی تر متمانە دەستبخات و بگەڕێتەوە کیشوەری ئەورووپا.

6ـ یانیس ھاجی (باڵی چەپ).
ئەم یاریزانە لاوە لە یانەی ڤیتورۆل کونستانتای رۆمانی یاری دەکات، کوڕی جۆرج ھاجی ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی رۆمانیا و یانەی گەلاتەسەرای تورکیایە، تەمەنی ١٨ ساڵە و بە 2 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانەی فیۆرنتینا گەیشتۆتە رێکەوتن.

7ـ ئینزۆ زیدان (ناوهراستكار)
کوڕی گەورەی زیدانە، لە قوتابخانەی کاستیا دەستی بە یاری کردووە، شوێنی یاری کردنی باوکی ھەڵبژاردووە، لە دوو وەرزی رابردوو ٧ گۆڵی تۆمار کردووە لەگەڵ ١٥ ئەسێست، وەرزی رابردوو لە جامی شای ئیسپانیا لە یاری بەرامبەر کولتورال لیونیسا بەشداری کرد، لە چەند رۆژی رابردوو بەفەرمی بووە یاریزانی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.

8ـ جەستن کلۆیڤرت (باڵی راست).
یەکێکە لە باشترین یاریزانە لاوەکانی ئەورووپا، دوارۆژێکی گەش چاوەڕێی دەکا، وەرزی رابردوو لە خولی ھۆڵەندا به درێسی یانهی ئهیاكس بەشداری لە 14 یاری کرد و لە خولی ئەورووپاش لە ٦ یاریدا بەشداری کرد، کوڕی پاتریک کلۆیڤرت ھێرشبەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایه.

9ـ فیدریکۆ کییزا (ھێرشبەر).
کوڕی کییزایە، کە توانی لە کۆتایی نەوەدەکان خەنده و خۆشی بخاتە سەر لێوی ھاندەرانی ھەردوو یانەی سەمپدۆریا و فیۆرنتینا، لە 19 ساڵییەوە درێسی یانەی ڤیۆلای ھەڵبژاردووە، وەرزی رابردوو لە 27 یاریدا بەشداری کرد و 3 گۆڵی تۆمار کرد لەگەڵ 3 ئەسێست.

10- جیۆڤانی سیمیۆنی (ھێرشبەر).
ئەمە کوڕی دیێگۆ سیمیۆنی راھێنەری ئێستەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدە، بە پێچەوانەی باوکی ھێڵی ھێرشبردنی ھەڵبژاردووە، یەکێکە لە باشترین گۆڵکارە لاوەکان، لە یەکەم وەرزدا لەگەڵ یانەی جێنوا لە خولی سێریا ئەی ١٣ گۆڵی تۆمار کرد، پێشتر لە یانەی ریڤر پلەیت تواناکانی بەدیار کەوتن و بووە جێی سەرنجی یانەکانی ئەورووپا.

11ـ جۆردان لارسن (هێرشبهر)
جۆردان لارسنی 20 ساڵ، بهتهواوهتی ههنگاوهكانی هێنریك لارسۆنی باوكی ههڵگرتووه كه پێشتر هێرشبهری ههڵبژاردهی سوید و یانهی بارسێلۆنا بووه، جۆردان له ئێستادا بهشێوهی سهرهكی له پێكهاتهی یانهی ئینتراختی هۆڵهندا یاری دهكات.
مەسعوود حەسەن