بزانه نزيكترين سه‌رمايه‌دارى عه‌ره‌ب له تره‌مپ كێيه
ئه‌و نزيكترين كه‌سى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكايه له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا
K24 – هه‌ولێر:
حسێن سجوانى ده‌يه‌وێت جيهان به‌وه بزانێت كه ئه‌و نزيكترين كه‌سى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكايه له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و ئه‌و له دوبه‌ى نيشته‌جێيه و وه‌ك ئيمپراتۆرێكى ملياردێرى بوارى خانووبه‌ره په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ى تره‌مپ هه‌يه.
ره‌خنه‌گرانى ئه‌و سه‌رمايه‌داره هه‌ميشه ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، كه سجوانى ته‌نانه‌ت له دژايه‌تيكردنى عه‌ره‌بيشدا پشتى تره‌مپى به‌رنه‌داوه.
سجوانى ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه سه‌ركه‌وتنى تره‌مپ و بوونى به سه‌رۆكى ئه‌مريكا كاريگه‌رى له‌سه‌ر ناوبانگى دامه‌زراوه‌ى تره‌مپ هه‌بووه و ئه‌ويش وه‌ك سه‌رمايه‌دارێكى عه‌ره‌ب و خاوه‌نى كۆمپانياى داماد سوودى له‌و ناوبانگه بينيوه.
سجوانى له‌گه‌ڵ كۆمپانياكه‌ى تره‌مپدا ته‌نده‌رى پڕۆژه‌ى گۆڕه‌پانى گۆڵفى دوبه‌ى جێبه‌جێكردووه، كه له دوو ساڵى رابردوودا كارى تێدا كرا و 10 مليۆن دۆلار قازانجيان كرد.
ئه‌و سه‌رمايه‌داره عه‌ره‌به، پێى خۆشه وه‌ك هاوبه‌شێكى تره‌مپ ده‌ركه‌وێت و له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كانيدا خۆى وه‌ك هاوبه‌شى بازرگانى تره‌مپ له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناساندووه.
سجوانى ده‌ڵێت پشتى به سێ مليار دۆلارى نه‌ختينه به‌ستووه و ئاماده‌يه پرۆژه‌كانى له ئه‌وروپاشدا فراوان بكات، ئه‌مه له كاتێكدايه له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كۆمپانياى داماد خاوه‌نى 44 هه‌زار يه‌كه‌يه له هێڵه‌كانى نه‌وت.
كۆمپانياى داماد له هه‌وڵدابوو له به‌رلين و سه‌يرانگه‌ى ماربياى كه‌ناراوى له ئيسپانيا پرۆژه‌ى هه‌بێت و 400 مليۆن جونيه‌ى ئيسته‌رلينى له تاوه‌رێكى نموونه‌يدا له باشوورى رووبار‌ى تايمزى بريتانيا خه‌رجكردووه كه بڕياره له 2019 بكرێته‌وه و پێش درووستبوونى شه‌ڕى داعش، ناوبراو ده‌يويست له شارى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانيش پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبدات، به‌ڵام به هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه پلانه‌كه‌ى خۆى گۆڕى.
سجوانى پێى وابوو، گوتارى تره‌مپ له دژى موسڵمانه‌كان و رێگرتن له گه‌شتيان بۆ ئه‌مريكا كۆسپ له‌به‌رده‌م كۆمپانياكه‌ى درووست ناكات به‌و پێيه‌ى ئه‌و هاوبه‌شى تره‌مپه.
له باره‌ى خێزانى تره‌مپه‌وه، سه‌جوانى ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه هاوسه‌ره‌كه‌ى زۆر دۆستايه‌تييه‌كى خۆشى له‌گه‌ڵ ئيڤانكاى كچى تره‌مپدا هه‌يه و به‌رده‌وام نامه له رێى ئيمه‌يڵه‌وه بۆ يه‌ك به‌ڕێ ده‌كه‌ن و ئه‌و كاته‌شى ده‌چنه نيويۆرك به‌يه‌كه‌وه هه‌ردوو خێزان كۆده‌بنه‌وه و ميواندارى يه‌كدى ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، كاتێك ئيڤانكا دووگيان بووه، به‌رده‌وام له پرۆژه‌يه‌كدا به‌يه‌كه‌وه كاريان كردووه، تا چه‌ند رۆژێكى كه‌م پێش له‌دايكبوونى منداڵه‌كه‌ى و ته‌نانه‌ت دواى له‌دايكبوونى منداڵه‌كه‌شى به سێ رۆژ به رێككه‌وت له نيويۆرك بووه و ئيڤانكا به مۆبايل په‌يوه‌ندى پێوه كردووه بۆ باس‌وخواسى بازرگانى.
سجوانى ئه‌وه‌شى وتووه: ته‌نيا ناوى تره‌مپ به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى سوودمه‌ند بيت له كاروبارى بازرگانى.